پرۆژەی تەنیانیت
بەروار
2022/02/20
بار
بەردەوامە
پرۆژەی تەنیانیت
پڕۆژەکە یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ماوەی شەش مانگدا ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی دامەزراندنی سیستەمی چاکسازی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر لە بەرواری٢٠ شوبات بۆ ١٨ ی ئاب ٢٠٢٢.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ورد و دیاریکراو بونیادنراوە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خانەکە. ژمارەی سودمەندبووان بریتیە لە ٥٤ منداڵی بێ سەرپەرشت (٣٦ کور و ١٨ کچ)، کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٧ ساڵان دەبێت. پڕۆژەکە پێکدێت لە چەند بەشێک لەوانە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی خانەکە کە زانیاری تەواوی خانەکە و منداڵەکان دەپارێزێت، هەموو چالاکییە رۆژانە، هەفتانە، و مانگانەکان رێکدەخات و لە هەمان کاتدا بەڕێوەبردنی کەیسەکان لە رێگەی هەمان سیستەمەوە رێکدەخرێت و پەیڕەو و پڕۆگرامی پەروەردەیی و چاکسازی دەروونی دابیندەکات. هەروەها لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە ١٥ کارمەندی نوێ بۆ خانەکە دادەمەزرێت و چەند خولێکی راهێنانی پەروەردەیی بۆ تەواوی کەرمەندانی خانەکە ئەنجامدەدرێت دەربارەی شێوازی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت بە شێوەیەکی هاوچەرخ.
پرۆژەی تەنیانیت رۆڵێکی سەرەکی و گرنگ دەبینێت بۆ دروستکردنی تاکی تەندروست لە کۆمەڵگەدا بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە رووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە دووبارە بونیادنانەوە و بەهێزکردنی منداڵەکانە لە رووی دەرونی و پەروەردەیی و ئاستی رۆشنبیری و دەرخستنی توانا شاراوەکانیان بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی رووناك و جێگیر بۆیان. ئەم پرۆژەیە سوود وەردەگرێت لە هەردوو تەکنەلۆجیای سەردەمیانە و توانا مرۆییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی. دیدگەی ئێمە بۆ داهاتوو ئەوەیە کە بتوانین سەرجەم خانەی بێ سەرپەرشتانی کوردستان و عێراق لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە بەڕێوەبچێت.
رێکەوتی دەستپێکردنی پڕۆژە: ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢
رێکەوتی کۆتایی هاتنی پڕۆژە: ١٨ی ئابی ٢٠٢٢