پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٢

بەروار

2022/02/22

بار

بەردەوامە

پەیوەندیمان پێوە بکە

07502460222

پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٢

 پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان سازدەکات.

ئەمساڵ ٤٦٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی قوتابخانەکانیان بەشداریدەکەن. لە کۆتایی پڕۆژەکە پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دیاری دەکرێن و خەڵات دەکرێن. هەروەها نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەبەخشرێتە پلە یەکەم.

پڕۆژەکە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە ی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

 

 

قۆناغەکانی پشبڕکێ:

·       قۆناغی یەکەم: قوتابیانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە ١١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر، ١١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، ١٠ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆك، ١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووك، ١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە، ٣ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان. تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجام دەدەن و ٦٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دووەم.

·       قۆناغی دووەم: ٦٠ قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی دووەم ئەنجام دەدەن و ٦ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی کۆتایی.

·       قۆناغی کۆتایی: قۆناغی کۆتایی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت بە شێوازی راستەوخۆ. ٦ قوتابی پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. دواتر براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن.

 

پێشبڕکێیەکە لەسەر ئاستی ٦ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت:

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر / ١٤٢ قوتابی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / ١١٩ قوتابی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك / ١٣٤ قوتابی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان / ٣٢ قوتابی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووك / ٢٣ قوتابی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە / ١٤ قوتابی


 11بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / هەولێر

(ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، کۆیە، چۆمان، خەبات، سۆران، رواندوز، شەقڵاوە، مێرگەسۆر، مەخموور)

 

11 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / سلێمانی

(رۆژئاوا، رۆژهەڵات، دوکان، دەربەندیخان، شارباژێڕ، چەمچەماڵ، پێنجوێن، سەید سادق، شارەزوور، رانیە، پشدەر)

 

10 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / دهۆک

( رۆژهەڵات، رۆژئاڤا، ئاکرێ، شێخان، ئامێدی، سێمێل، شنگال، زاخۆ، تلکێف، بەردەڕەش) .

 

3 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / گەرمیان

(کەلار، خانەقین، کفری)

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / کەرکوک

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / هەڵەبجە 


 

بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی  پێشبڕکێیەکە و هاندانی قوتابیان بە بابەتی بیرکاری، براوەکان بەم شێوەیە خەڵآت دەکرێن:

·       براوەی یەکەم: بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت

قوتابخانەکەی بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

·       پلەی دووەم: بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری  پێدەدرێت

قوتابخانەکەی بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری پێدەدرێت.

·       براوەی سێیەم: بڕی هەزار  و ٢٥٠ دۆلاری پێدەدرێت

قوتابخانەکەی هەزار و ٢٥٠ دۆلاری پێدەدرێت.