دابینکرانی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوی هەولێر

بەروار

2021/12/17

بار

تەواو بووە

دابینکرانی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتوانی لافاوی هەولێر

هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕی  یەك ملیار دیناری عێراقی بۆ خێزانە زیانبەرکەوتووەکانی لافاوی هەولێر دابینکرا. هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.

 

پڕۆژەکە وەک پڕۆژەیەکی خێرای پشتگیری راگەیاندرا بۆ دابینکردنی ٣ جۆر هاوکاری بۆ خێزانە زیانبەرکەوتووەکان:

1-  دابینکردنی ٣ ژەمی خواردنی گەرم بۆ گشت ئەوخێزانە زیان بەرکەوتوانە بۆ ماوەی دوو رۆژ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی.  کۆی گشتی 11,790 ژەمە خواردن بۆ 5,150 خێزان دابین کراوە

2-  دابینکردنی ئاو بۆ هاوکاری کردنی تیمەکانی پاککردنەوە بۆ پاککردنەوەی گەڕەکەکان کە 2000 خێزان سوودمەند بوون

3-  دابینکردنی کەلوپەلی ماڵی پێویست بۆ 1464 خێزانی زیانبەرکەوتوو کە هەر خێزانێک ئەم کەلووپەلانەی وەرگرت (یەك سۆپا، ٥ بالیف، ٥ دۆشەك، ٧ بەتانی، ٥٣ مەتر دووجا فەرش) یان وەرگرت.