بەهێزکردنی توانای لاوانی کارمەند لە کەرتی تایبەت لە رێگەی گەشەپێدانی کارامەیی لە هەرێمی کوردستان

بەروار

2021/09/01

بار

تەواو بووە

بەهێزکردنی توانای لاوانی کارمەند لە کەرتی تایبەت لە رێگەی گەشەپێدانی کارامەیی لە هەرێمی کوردستان

پڕۆژەکە راهێنان بۆ ٣٠٠ کارمەندی کەرتی تایبەت لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، و هەڵەبجە) لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای کارمەندە لاوەکان کە تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 35) ساڵانە و لە کەرتی تایبەت کاردەکەن لە رێگەی گەشەپێدانی کارامەیی، ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەیەکی پێشوو کە لە ‌هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و لەلایەن GIZ کۆمەکی دارایی بۆ تەرخان کراوە.

پڕۆژەکە کاردەکات بۆ گەشەپێدانی کارامەیی و توانای ئەو کارمەندانەی کە لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن و هەروەها بۆ زیادکردنی هەلی کارکردنیان. ئەم هەوڵە بواری ئاستی داهێنانی کارمەندەکان بەرزتر دەکات. پڕۆژەکە بە رێژەی 70٪ شارەزایی فەرمانبەران  و ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزدەکاتەوە.

 

دەزگای روانگە بۆ دۆزینەوەی ئەو شارەزایی و کارامەییە پێویستانە زانیاری کۆکردەوە لە رێگەی ئەنجامدانی فۆرمی هەڵسەنگاندن و گفتووگۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیا و  خاوەنکارەکان بۆ  دۆزینەوەی کارامەییە پێویستەکان و کەلێنی شارەزاییەکان لەنێو کارمەندانی هێزی کاری هەرێمی کوردستان. ئەم پرۆژەیە ئامانجی ئەوەیە کە کارامەیی تەکنیکی کارمەندان زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەن. ئەو جۆرە راهێنانانە ئاسانکاری بۆ کارمەندان دابین دەکات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەکنیکی و فێربوونی کارامەیی نوێ بۆ ئەنجامدانی کاری دیاریکراو و زیادکردنی زانیاری و شارەزایی پەیوەندیدار بە کارەکانیان.

 

جۆری سوودمەندبووان: ٦٥٪ نێڕ و ٣٥٪ مێ، تەمەن (١٨ – ٣٥)، جۆر (کۆمەڵگەی نێوخۆیی، ئاوارە، پەنابەران).

ژمارەی سوودمەندبووان: ٣٠٠ ( هەولێر ١٠٠، دهۆك ١٠٠، سلێمانی ٨٠، هەڵەبجە ٢٠)

کاتی دەستپێکردنی پرۆژە: ئەیلولی ٢٠٢١

کاتی تەواوبوونی پڕۆژە: شوباتی ٢٠٢٢

کۆمەکی دارایی: GIZ