کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان

بەروار

2021/06/17

بار

تەواو بووە

پەیوەندیمان پێوە بکە

07502580222

کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان

کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان سەکۆیەکە بۆ لاوان بۆ ئەوەی لەگەڵ بڕیاربەدەستانی جۆراوجۆر دا گفتوگۆ بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دروستکردنی دواڕۆژ و ئایندەیەکی گەشتر لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی . ئەم سەکۆیە شوێنێکە بۆ دەنگە نەبیستراوەکانی لاوان. لە ڕێگەی ئەم سەکۆیە، هەوڵدەدەین بۆشایی نێوان لاوان و بڕیاربەدەستان کەم بکرێتەوە و پردێک لە نێوانیاندا دروست بکەین بۆ ‌هێنانە پێشەوەی گەنج و بەشداربوونیان لە پڕۆسەی بڕیاردان. هەموو ساڵێک گەنجان و بڕیاربەدەستان کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردنی ئەو کێشە و ئاڵەنگارییانەی کە کاریگەریان لەسەر ژیانی لاوان هەیە. بابەتی ئەمساڵی کۆڕبەندەکە بریتییە لە 'کەمی دەرفەتی کار و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکە'.

 

پێوەری شیاوی و پرۆسەی هەڵبژاردنی بەشداربووان:

ئەو 30 بەشداربووەی کە بەشداریدەکەن لە کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵ بێت و ئارەزوویان هەبێت بۆ داکۆکیکردن و کاری کۆمەڵایەتی پەیوەست بەکێشەکانی لاوان. پێویستە لایەنی کەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دیپلۆمای هەبێت. لایەنی کەم  یەک ساڵی ئەزموونی لە بواری مرۆییدا هەبێت ، بە تایبەت مافی لاوان و تواناسازی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان . کارامەیی سەرکردایەتی، کارامەیی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت . پێویستە بەشداربوو ئارەزوی چارەسەرکردنی کێشەکە و دەستپێشخەریکردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی باشتری هەبێت. کاندیدەکان دەبێت پابەندبن بە تەواوی چالاکییەکانی رۆژەکە و چالاکانە بەشداری بکەن لەپانێڵ، گفتوگۆ، و چالاکییەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و پێشنیارکردنی باشترین چارەسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێکاری.

پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوار هەنگاوی سەرەکی پێکهاتووە : پێشکەشکردنی داواکاری، هەڵبژاردنی داواکارییە پێشکەشکراوەکان، بانگهێشتکردنی 30 بەشداربووی هەڵبژێردراو، کۆبوونەوەیەکی سەرهێڵ لەگەڵ هەموویان بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکان و زانیاری پێدانیان سەبارەت بە رۆژی کۆڕبەندەکە.

فۆڕمی داواکارییەکە لە زانیاری کەسی و ئاماژەپێکردنی چارەسەرێك بۆ بێکاری لە کوردستان (200 – 400 وشە) پێکدێت. بەم شێوەیە لێژنەی هەڵبژاردن  هەڵسەنگاندن بۆ توانا و زانیاری کاندیدەکان دەکات. هه روەها ئەوە دەرفەتێکە بۆ دەستنیشانکردنی رێگەی داهێنەرانە و دیاریکردنی کاندیدی لێهاتوو و قسەکەران بۆ کۆڕبەندی لاوان. دوای پرۆسەی هەڵبژاردن، تەنها پەیوەندی بە 30 کاندیدەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداریبکەن لە کۆڕبەندەکە. هەموو کاندیدەکان بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرهێڵ دەکەن پێش ڕۆژی کۆڕبەندەکە بۆ ئەوەی وردەکاری و زانیاری پانێڵەکان وەربگرن.