تۆمارکردنی بزنس و و رێکارەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بەروار

2021/03/12

بار

تەواو بووە

تۆمارکردنی بزنس و و رێکارەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

تۆمارکردنی بزنس و و رێکارەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق پڕۆژەیەکی دروستکردنی گۆڕانکارییە لەبواری بزنسی نوێ لەهەرێمی کوردستانی عێراق دا، ئەم پڕۆژەیە بەدواداچوونە بۆ داوایەکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داڕشتنی شێوازو سیاسەتی باشتر کە لەگەڵ دونیای مۆدێرنی بزنسدا بگونجێت .

 پڕۆژەکە بە ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکاری لەکەرتی بازرگانی هەرێمی کوردستانی عێراق دیزاین کراوە .هۆکاری داڕشتنی پڕۆژەیەکی لەم بابەتە ئەو گۆڕانکاریە کەمەیە کە پێشتر لە ڕێوشوێن و رێنماییەکانی دەستپێکی بزنسی نوێ بە شێوەیەکی کاراو سیستماتیک ئەنجامدرابوو 

   پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە پشتگیری دارایی دەکرێت و لەلایەن Five One Labs بە هاوبەشی دەزگای روانگە ئەنجام دەدرێت.  

  پڕۆژەکە بەسەر سێ قۆناغدا دابەشکراوە: 
- : قۆناغی یەکەم بریتییە لە دروستکردنی سێ گروپی جیاوازی کارسازان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی (تۆمارکردنی بزنس، بزنسی ئەلیکترۆنی، کچانی کارساز). 
- قۆناغی دووەم بریتییت لە ئەنجامدانی پانێڵێك بۆ تیشک خستنە سەر کێشەکانی بزنسی ئەلیکترۆنی بە بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان . 
- قۆناغی سێیەم: ڕەشنووسێك ئەمادە دەکرێت کە پێشنیاری سیاسەت و رێسای جێگرەوە بۆ رێساکانی ئێستا لەخۆ دەگرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی بزنسی ئەلیکترۆنی،