کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ پشتگیری منداڵانی شێرپەنجە
بەروار
2021/05/04
بار
تەواو بووە
کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ پشتگیری منداڵانی شێرپەنجە
دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگەر کینگ چوار کۆمپیوتەری بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە دابین کرد وەک بەشێک لە پڕۆژەی کۆکردنەوەی کۆمەک کە بۆ منداڵانی نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامدرا .
بیرۆکەی کۆکردنەوەی کۆمەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ، کاتێک بەرگەر کینگ بڕیاریدا بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری تایبەت یادی ساڵ ڕۆژی کۆمپانیاکە بکاتەوە ، هەموو داهاتەکانی ئەم رۆژە بەخشرا بۆ دابینکردنی هاوکاری بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە . بەرگەر کینگ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای روانگە هەڵمەتەکەی لە رێکەوتی ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەنجام دا .