راهێنانی بەخێوکردنی هەنگ لە هەڵەبجە

بەروار

2021/02/21

بار

تەواو بووە

راهێنانی بەخێوکردنی هەنگ لە هەڵەبجە

دەزگای روانگە راهێنانێکی چوار رۆژی ئەنجامدا بۆ فێربوونی بنەماکانی هەنگەوانی و چۆنییەتی بەخێوکردنی هەنگ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە پارێزگای هەڵەبجە.
راهێنانەکە بابەتەکانی جیهانی هەنگ، جۆرەکانی هەنگ، شێوازی ژیانی هەنگ، چاودێری کردنی هەنگەڵان، پورەی هەنگ، سوڕی ژیانی هەنگی لە خۆ دەگرت.

.راهێنانەکە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ ( 5 کاتژمێر لە رۆژێکدا ) بەردەوام بوو بە بەشداری کردنی 18 لاو (١٠ کوڕ و ٨ کچ) سەبارەت بە هەنگەوانی و کشتوکاڵکردنی زانستی هاوچەرخ