پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢١

بەروار

2021/01/30

بار

تەواو بووە

پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢١

کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین و چاپ کران بە تیراژی ٤٠٠٠ . هەر کتێبێك ١٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت بەشێوازی رەنگاورەنگ.  بابەتی کتێبەکان بۆ پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢١ دەبێت پەیوەست بن بە پڕۆسەی پەروەردەیی (کێشە و چارەسەرەکان).


بابەتەکانی پڕۆژەی کتێب: 

پێویستە کتێب و لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بن بە پرۆسەی پەروەردەیی (کێشە و چارەسەرەکان)،

 بۆ نمونە:

  • پەرەسەندنی پەیوەندی مامۆستا و قوتابی و خێزان.
  • پەرەسەندنی پەیوەندی قوتابخانە و کۆمەڵگە.
  • خوێندنی ئەلیکترۆنی لە نیوان کێشە و چارەسەرەکان و داهاتوودا.
  • ژینگەی پەروەردەیی و کاریگەری لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فیرکردندا.
  • شێوازەکانی وانە گوتنەوەی سەردەمی وپەیوەندی لەگەڵ دەرفەتی کار لە ئایندەدا.
  • کتێبی شیعر، رۆمان و شانۆگەری ناچێتە قاڵبی پڕۆژەکە و هەژمار ناکرێت.