پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە

بەروار

2021/12/15

بار

تەواو بووە

پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە

پڕۆژەیەکە لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت وەك دەستپێشخەرییەك بۆ کۆمەك کردنی بزنس و بیرۆکەکان. بە یەکبەستنەوەی ئەو پرۆژانەی کە پێویستیان بە کۆمەکی دارایی هەیە لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان لەرێگەی پلاتفۆرمێکی ئۆنلاین، لەبەرامبەردا وەبەرهێنەران دەستکەوت وەردەگرن بۆ وەبەرهێنانەکانیان، ئەم پلاتفۆرمە کارسازان و وەبەرهێنەران و رێکخراوەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە لە بواری کارسازی کار دەکەن لە رێگەی پلاتفۆڕمێکی ئۆنڵاین.


  خاوەن بزنسە بچووک و کارسازان ئێستا دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی کۆمەک بۆ پرۆژەکانیان. خاوەن کار و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاندەدەین بۆ پێشکەش کردن و پشتگیری کردن لە دەستپێشخەرییەکانی لاوان بۆ هەڵبژاردنەکەیان.  


ئەم پڕۆژەیە سەرەتا لەلایەن "یەکێتی ئەوروپا" کۆمەکی دارایی بۆ دابینکرابوو و لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پارێزگای هەولێر جێبەجێ کرا. دوای تەواوبوونی کۆمەکی پرۆژکە لە 31ی ئازاری 2021 دەزگای روانگە بڕیاری دا بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی ئەم دەستپێشخەرییە داهێنەرانەیە

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پلاتفۆرمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە  و بینینی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک سەردانی ئەم بەستەرە بکە: www.investmyidea.com

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم پلاتفۆرمە، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 9647501050222+