دەستپێشخەری پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە

بەروار

2020/12/07

بار

تەواو بووە

دەستپێشخەری پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە

ئەم پرۆژەیە دەستپێشخەری نوێ له بواری کشتوکاڵدا جێبەجێ ده کات، لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە 10 پڕۆژەی کشتوکاڵی دەخرێنە بواری جێبەجێ کردن کە هەلی کار بۆ 70 کەس دەرەخسێنێت . لەم پڕۆژەیەدا پێشینە دەدرێت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خاوەن بیرۆکەی بازرگانی ڕۆشن.

پرۆژەکە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشى لەگەڵ دەزگای روانگە و رێکخراوی نوێ و پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

 

ئامانج و ئەنجامەکان:

١- پشتگیریکردنی کاری(بزنسی) مامناوەند یاخود گەورە وە هەروەها دەستپێشخەری بیرۆکەی کاری تازە.

٢- گەورەکردن و فراوانکردنی ئەو کارانەی لە ئێستادا هەن و دروستکردنی بیرۆکەی کاری نوێ.

٣- درووستکردنی هەلی کار بۆ کەسانی نێوخۆیی و ئاوارە و پەنابەران .

٤- سوودبینین لە سەرچاوە سرووشتییەکان.

٥-  چالاك کردن و پەرەسەندنی لایەنی کشتوکاڵی.