ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ

بەروار

2020/04/11

بار

تەواو بووە

ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ

پڕۆژەکە بەمەبەستی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی لێهاتوویی و توانا هونەرییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی شەش ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپ و ٢ ناوەندی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرەوەی کەمپەکان لەماوەی ساڵێکی گرێبەست لەگەڵ رێکخراوی GIZ دا. بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بواری هونەری و ئیدارییەوە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت شەش ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان و سەنتەر و پەیمانگەی دیکە لە دهۆک بەڕێوە ببات کاتێک رێکخراوی GIZ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە پاشەکشە دەکەن و پاڵپشتی دارایی رادەگرن.


بەرواری دەستپێکردنی پرۆژە: ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠

بەرواری کۆتایی پێهاتنی پرۆژە:  ١٠ی ئازاری ٢٠٢١(درێژکرایەوە بۆ ٣١ی ئابی ٢٠٢١)

پالپشتى دارایى:   وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدرال

بە هاوبەشی: رێکخراوی GIZ

ژماره‌ى سوودمه‌ندبووانى  پێشبینیکراو: ١١١ ستاف


 (چالاکییەکانی پڕۆژەکە: راهێنانی کار (دارایی، لۆجیستی، چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن -

راهێنانی (پەیوەندییەکان، نوسینی پێشنیار،  دارایی، لۆجیستی، چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن)

نۆژەنکردنەوەی سەنتەر -

گەشەپێدانی وێبسایت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - 

 SOP ڕێسای ستانداردی کارکردن -