دروستکردنی هەلی کار و راهێنانی پیشەیی بۆ دەرچووانی پڕۆژەی (کار بەرامبەر پارە)

بەروار

2022/10/01

بار

تەواو بووە

دروستکردنی هەلی کار و راهێنانی پیشەیی بۆ دەرچووانی پڕۆژەی (کار بەرامبەر پارە)

 

پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر دابینکردنی پشتگیری تەکنیکی دەکات بۆ رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کارکردن لە نێو لاوان و ئافرەتان، لەم ژینگەیەدا زۆربەی دەرفەتەکان بۆ دامەزراندنی درێژخایەن لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری کاردا چڕدەبێتەوە وەك کەرتەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری (کارەباو گاز) ، فرۆشتن ، بازرگانی بە شێوازی تاك و کۆ، پەروەردە ، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، کشتوکاڵ و هەر کەرتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە سێکتەری پیشەسازی.

 

ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە کە کێشەی بێکاری چارەسەر بکرێت و کاریگەریەکەی کەم بێتەوە لەسەر گرفتە ئابوورییەکانی ئێستا.

 

ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەك دیزاین کراوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بزنسەکان و چارەسەرکردنی نەبوونی دەرفەتەکانی رەخساندنی هەلی کار. هەروەها کار لەسەر هەمەجۆرکردنی چالاکییە ئابوورییەکان دەکات لەهەرێمی کوردستان کە ئەمەش گرنگە بۆ دروستکردنی هەلی کار و باشترکردنی بژێوی ژیان و دروستکردنی دامەزراندنێکی بەرفراوانی بەردەوام

 

 

رێکەوتی دەستپێکردنی پڕۆژە: 1ی تشرینی دووەمی 2022

رێکەوتی کۆتایی هاتنی پڕۆژە: 31ی ئابی 2023

کۆمەکی دارایی کراوە لەلایەن: GIZ (Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit):

جێبەجێکردن لەلایەن : دەزگای روانگە

ژمارەی سوودمەندبووانی پێشبینیکراو: 1000

سوودمەندبووانی ئامانجکراو: دەرچووانی پرۆگرامی (کار بەرامبەر پارە) لە لایەن GIZ ، کەسانی نێوخۆیی ، ئاوارەکان ، پەنابەران