سیاسەتی کۆمەلایەتی و ڕوانگەی ئابووری لەعێراق
بەروار
2022/07/01
بار
تەواو بووە
سیاسەتی کۆمەلایەتی و ڕوانگەی ئابووری لەعێراق
پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکان ، قەوارەکان ، بڕیاردەران بۆ تاوتوێکردنی 'جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی'، و زیادکردنی ڕووبەری لەخۆگرتنی 'کە بە شێوەیەکی سەرەکی هەموو سێکتەرە جیاوازەکان و کارمەندانی نافەرمی سیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا دەگرێتەوە. لەکاتی کۆبوونەوەکاندا باس لەبوارە جیاجیاکان و کارمەندانی نافەرمی دەکرێت کە تاکو ئێستا لەسیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا تۆمارنەکراون، سەرنج کرایە سەر باسکردنی بەرەنگارییەکان و باشترین رێگاکان بۆ رووبەڕوو بوونەوە. هەروەها بەشداربووانی دیاری کراو پێشنیارییەکانیان پێشکەش دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە، هاوکات رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پێشنیارەکان لەگەڵ لایەنە حکومیە دیاریکراوەکان هاوبەش دەکات و تاوتوێیان دەکات.
5 کۆبوونەوە سەبارەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی ڕووبەری لەخۆگرتنی ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ پێنج کۆبوونەوەی بچووک لەهەریەک لەپارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی ، هەڵەبجە ، و کەرکووک.
دەرەنجامەکانی پڕۆژەکە:
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ هەر کۆبوونەوەیەک لە هەر پارێزگایەک (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە ، کەرکووک).
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی گشتگیر وەک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان، و ڕادەستی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەکرێت.
بەرواری دەستپێکردن: تەمموزی 2021
بەرواری کۆتایی: کانوونی یەکەمی 2022
کۆمەکی دارایی کراوە لەلایەن: یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
جێبەجێکردن لەلایەن: دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی
سوودمەندبووانی ئامانجکراو: 200 (کەسانی نێوخۆیی، ئاوارەکان، پەنابەر)
شوێن: پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، هەڵەبجە ، کەرکووک