دەزگای روانگە دەرفەتێك بۆ قوتابیان لهسهرجهم قۆناغهكانى خوێندن دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی بتوانن وانەکانیان بە رێگەی ئۆنلاین و بهشێوهى ڤیدیۆ بخوێنن
پڕۆژەکە وانەی ڤیدیۆیی بۆ وانەکانی پۆلی 12 بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات ، پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی زاوێتە ئەکادیمی و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا .
بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی وانەی ڤیدیۆیی بابەتەکانی قوتابخانە لە پۆلی 1 تا 12 بۆ خوێندنی تورکمانی و سریانی . ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلحەیات - PEPSI و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا .
خوێندنی دەنگی لەلایەن گرووپی خۆبەخشی دەنگی خۆبەخشان تۆمارکراوە، یەکێک لە براوەکانی پرۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش .