لاوان

روانگە فرص لە سەرانسەری کوردستان راهێنان بە لاوان دەکات

Saturday, February 29, 2020 7:09 AM

لە بەرواری شوباتی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە لە  چوارچێوەی  پڕۆژەی 'روانگە فرص' راهێنانی سەرەتایی بۆ کارخوازان لە  شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك پێشکەشکرد

 

راهێنانەکان بە درێژایی مانگی شوبات ئەنجامدرا و ٥٧ لاو تێیدا سوودمەندبوون کە تەمەنیان لە نێوان  ١٨-٣٥ ساڵانە. خولی راهێنانەکان لە هەر سێ شارەکانی هەولێر،سلێمانی،ودهۆك بەڕێوەچوو . بەشداربووان لە لاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆ و ئاواره‌ و په‌نابه‌ر پێکهاتبوون. 

ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە خستنەسەر کاری گەنجان و ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ کار و ئاشناکردنیانە بە بازاڕی کار. ڕاهێنانەکان دەربارەی ئەم بابەتانەی خوارەوە بەڕێوەچوو :

  • چۆنیەتی نوسینی سیڤی و نامەی فەرمی
  • خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار
  • ئاکارەکانی کارکردن

ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پرۆژەی روانگە فرص کە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان کارخواز و خاوەنکار. هەروەها لە رێگەی راهێنانی ئۆنلاین و ئۆفلاین خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە کارخواز و کۆمپانیاکان دەکات.