لاوان

دەزگای روانگە بەشدار دەبێت لە 46 یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا 2022

Wednesday, November 2, 2022 3:32 PM

بەغدا، عێراق (2ی تشرینی دووەمی 2022) – دەزگای روانگە بەشداری کرد لە 46یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ساڵی 2022 لەگەڵ بەشداری چەندین کۆمپانیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دیکە کە لە کەرتی جیاجیادا کار دەکەن لە چەندین کۆمپانیای جۆراو جۆری بینایی.

 

ئامانجی پێشانگەکە کۆکردنەوەی فراوانترین کۆبوونەوەی بڕیاردەران و کۆمپانیاکان و بزنسەکان و گرووپەکانی پەرەپێدانی بازرگانی و یەکێتی و ڕێکخراوە پیشگەرەیەکانە، بەتایبەتی  لەو کاتەی کە عێراق خەریکە دەست بە بەرنامەیەکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە دەکات.

 

پێشانگەی ئەمساڵیش وەک بەشێک لەهەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ بەیەکگەیشتنی ئاسۆی هاوکاری و بنیاتنانی پەیوەندی کاری ئابووری و بازرگانی لەنێوان عێراق و هەموو جیهاندا بەڕێوەدەچێت ئەو کۆمپانیایانەی لەکەرتەکانی وەک کارەبا، چاودێری تەندروستی ، کەرەستەی پزیشکی ، پەیوەندی تەلەفۆنی ، تەکنەلۆژیای زانیاری ، پەیوەندییەکان ، کشتوکاڵ ، پیشەسازی خۆراک ، جلوبەرگ ، کەلوپەل ، بانک و بیمە ، گەشتوگوزار و ڕیکلام.

 

ئەمساڵ پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا لەسەر زەمینەی پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا لەپارێزگەی بەغدا بۆ جاری 46هەم بەڕێوەدەچێت، ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە لە 1ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات تا 10ی تشرینی دووەمی 2022