لاوان

دەزگای روانگە بازاڕی براندە نێوخۆییەکان لە پارێزگای موسڵ سازدەکات

Friday, October 28, 2022 4:51 PM

موسڵ، عێراق ( 27-28ی تشرینی یەکەمی 2022) دەزگای روانگە بە هاوبەشی شارەوانی موسڵ بازاڕێکی  دوو رۆژی بۆ کارسازانی خاوەن کاری دەستی لە 'باب الطوب' لە پارێزگای موسڵ کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی براندی کارە دەستییە نێوخۆییەکانی کوردستان و عێراق. 25 براندی نێوخۆیی تایبەت بە کاری دەستی و هونەری لە بازاڕەکەدا بەشداربوون.

 

تاوەکو ئێستا بازاڕی کاری دەستی لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و موسڵ ) بەڕێوەچوو هەروەها وابڕیارە تاوەکو کۆتای ئەم ساڵە لە پارێزگای بەغداش بەڕێوە بچێت. بازاڕەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی رۆژی هەینی بەردەوام بوو، بیست و پێنج براندی کاری دەستی بەشداریان کرد بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان.

 

Iraq Handmade  پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە کارسازانی خاوەن براندی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆش. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.

 

پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنڵاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 327  براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:

 

دەتوانن لە رێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی پلاتفۆڕمەکە بکەن یاخود ئەپڵیکەشنەکە دابەزێنن:

پلاتفۆڕم: www.iraqhandmade.com

ئاندڕۆید

iOS