پەروەردە و فێرکردن
دەزگای روانگە پڕۆژەی 'پەیامی جگەرگۆشەکان' ڕادەگەیێنێت
هەولێر، کوردستان (1ی تشرینی یەکەمی 2022) – دەزگای روانگە بۆ ساڵی دووەم پڕۆژەی 'پەیامی جگەرگۆشەکان' بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە ڕادەگەیێنێت بۆ هاندانی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی بۆ ئەوەی گوزارشت لە بیرۆکە و پەیامی خۆیان بکەن لە رێگەی نەخشاندنی تابلۆ.
ئامانج لەپرۆژەکە هاندانی خوێندکارانی پۆلی 1 تا 6ی بنەڕەتییە بۆ دەربڕینی بیروبۆچوون و هەستەکانیان لەشێوەی وێنەکێشان و تابلۆ، بابەتی ئەمساڵ بریتییە لە (پاراستنی ژینگە)،دواتر باشترین 50 تابلۆ لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە هەڵدەبژێردرێن.
لەدوای ئەوە، باشترین تابلۆ دەستنیشانکراوەکان بە شوێنێکی دیاریکراوی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی قوتابییەکان و قوتابخانەکانیان هەڵدەواسرێن.
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدەدرێت.
چۆنیەتی بەشداریکردن
دوا رێکەوتی ناردنی وێنەکان
2022/12/25
07502870222