پەروەردە و فێرکردن

رێوڕەسمی دەرچوون بە شێوەی ئۆنلاین بۆ بەشداربووانی پرۆژەی "وی کۆد" بەڕێوەچوو

Tuesday, September 27, 2022 1:26 PM

هەولێر، کوردستان  (27ی ئەیلولی 2022)- دەزگای روانگە ئاهەنگێکی دەرچوون بۆ بەشداربووانی راهێنانەکانی وی کۆد بە شێوەی ئۆنلاین سازکرد لە سەرتاسەری کوردستان بۆ 90 لاوی تەمەن (18-35) ساڵ وەک بەشێک لە پڕۆژەی وی کۆد، لەڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی دەرچوون پێشکەشی بەشداربووان کرا.

 

ئامانجی ئەم راهێنانانە بەرەوپێشبردنی توانا تەکنیکی و کردارییەکانی لاوانە لە بواری پڕۆگرامسازیدا. پڕۆژەکە یارمەتی لاوان دەدات تاکو گه‌شه‌ به‌ لایه‌نی شارەزایی تەکنیکیی خۆیان بدەن و بتوانن پیشه‌ییانه‌ له‌ بواری پڕۆگرامسازی (گه‌شه‌پێدانی سۆفتوێر) كار بكه‌ن. رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای تەکنەلۆجییەکان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو بەئامانجی دروستکردنی پردێک لەنێوان کۆمپانیاکان و لاوانی بەشداربوو.

 

دواتر، بڕوانامەی دەرچوون پێشکەشی ئەو بەشداربووانە کرا کە بە سەرکەوتوویی راهێنانەکانیان ئەنجام داوە. کۆی گشتی 90 لاو (70 کوڕ و 20 کچ) لە هەر چوار پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، و هەڵەبجەوە راهێنانەکانیان تەواوکردووە و زانیاری تەواویان لە بارەی دیزاینی (Mobile Application Development, and Front-End Design and Development) پەیداکردووە.

 

 

راهێنانەکانی Mobile Application and Front-End design & Development پێکهاتبوو لە:

• 39 راهێنانی تەکنیکی (3 کاتژمێر بۆ هەر راهێنانێک)

• 13 هەفتە لە فێربوونی چڕ (117 کاتژمێر)

• 2 راهێنانی گەشەپێدانی پیشە (4 کاتژمێر)

• 1 وانەبێژی میوان (2 کاتژمێر)

• کۆی گشتی: 117 کاتژمێری ڕاهێنان + 78 کاتژمێری کارکردن

• پرۆژەی کۆتایی پەرەپێدرا و پێشکەش کرا

 

شایانی باسە کە هەندێک لەو گەنجانە شارەزاییەکی تەواویان لەم بوارەدا بەدەست هێناوەو ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی کار بدۆزنەوە و لە ئێستادا بەشێکیان لە کۆمپانیاکان دامەزراون.

 

باشترین 5 پڕۆژەی راهێنانی Mobile Applications

1.   دیلمان عارف قاسم https://github.com/Dilman01/movie_app

2.  ڕامیار محمد سلیم یوسف https://github.com/ramiyar2/cinema_ticket

3.   بەرزی یاسین کەریم https://github.com/Barzy-Yasin/grasp_app

4.  بنار تالیب یونس  https://github.com/binar-talib/tory-kar

5.   محمد صباح ابراهيم https://github.com/MuhammadSabah/Frisp

 

باشترین 5 پڕۆژەی راهێنانی Front-End Design and Development

 

1.   یاسر توفیق https://github.com/YasirTawfeq/kurdanime

2.  بەختیار محمد https://github.com/Bakhtyar25/wecode-project

3.  عبدالبارى قەیسەر توفیق https://github.com/Abdulbariii/Wonder-Books

4.  سارا سردار حسن https://github.com/Sara-Sardar/kurdlancer-capstone-project

5.   شیلمۆن نیرم https://github.com/Shlemon/rwanga-capstone-project-restaurant-management

 

 

 

پڕۆژەی (وی كۆد) بریتییە لە ڕاهێنانێکی چڕ، کە بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەلایەن دەزگای روانگە  بۆ لاوانی تەمەن (١٨ بۆ ٣٥) ئه‌نجام ده‌درێت. و توانای لاوان لە بواری تەکنەلۆژیادا بەهێز دەکات و لەم رێگەیەوە هاوکاریان دەبێت تاکو بتوانن کاریان دەست بکەوێت.