پەروەردە و فێرکردن

سێ کۆبوونەوە دەربارەی 'سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ڕوانگەی ئابووری لە عێراق' بەڕێوەچوو

Wednesday, September 21, 2022 5:05 PM

 

کوردستان، (21ی ئەیلولی 2022)- سێ کۆبوونەوە لە کۆی  پێنج کۆبوونەوە دەربارەی'سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ڕوانگەی ئابووری لە عێراق' لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) بەڕێوەچوو.

 

تا ئێستا سێ کۆبوونەوە لە پارێزگاکانی دەۆک و هەڵەبجە و سلێمانی بە ئامادەبوونی لایەنە جیاوازەکان و قەوارە حکومییەکان و بڕیاردەران ئەنجامدران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوو بابەت:

 

-          جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

         جێبەجێ کردنی ڕێساکانی خانەنشینی و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و کاریگەریەکانیان بۆ پێشخستنی لەخۆگرتن لە رێی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

 

 

بەشداربووانی دیاریکراو گفتوگۆ و پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد بۆ گەیشتن بەئامانجی دیاریکراو لەکاتی کۆبوونەوەکاندا باس لەبوارە جیاجیاکان و کارمەندانی نافەرمی دەکرێت کە تاکو ئێستا لەسیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا تۆمارنەکراون، تیشک خرایە سەر باسکردنی بەرەنگارییەکان و باشترین رێگاکان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان. 

 

دوای هەر کۆبوونەوەیەک ڕاپۆرتێک لەلایەن ڕاوێژکارێکەوە لەهەر پارێزگایەک ئامادەکراوە وەک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە لەگەل پێشنیارکردنی چارەسەر بۆ گەیشتن بەئامانجی دیاریکراو لەگەڵ ئەوەشدا لە چەند مانگی داهاتوودا دوو کۆبوونەوەی تر لەژێر دوو بابەتی جیاوازدا لە پارێزگای هەولێر و کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

 

پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکان ، قەوارەکان ، بڕیاردەران بۆ تاوتوێکردنی 'جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی'، و زیادکردنی ڕووبەری لەخۆگرتنی ' لەکاتی کۆبوونەوەکاندا بەرەنگارییەکان و باشترین رێگاکان بۆ رووبەڕوو بوونەوە جەختیان لەسەر دەکرێت. هاوکات رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پێشنیارەکان لەگەڵ لایەنە حکومیە دیاریکراوەکان هاوبەش دەکات و تاوتوێیان دەکات.