لاوان

دەزگای روانگە بازاڕی کاری دەستی لە پارێزگای سلێمانی سازدەکات

Friday, July 29, 2022 8:32 PM

 

سلێمانی، کوردستان (28 تاکو 29ی تەمووزی 2022) بازاڕێکی کاری دەستی بۆ کارسازانی خاوەن کاری دەستی لە لایەن دەزگای روانگە لە ماجیدی مۆڵی سلێمانی کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی براندی کارە دەستییە نێوخۆییەکانی کوردستان و عێراق. 22 براندی نێوخۆیی تایبەت بە کاری دەستی و هونەری لە بازاڕەکەدا بەشداریان کرد.

 

بازاڕەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی رۆژی هەینی، بیست و دوو براندی کاری دەستی بەشداری دەکەن بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان. بیست و دوو براندە بەشداربووەکان پێکهاتوون لە هونەرە خۆماڵیەکان و کارە دەستیەکان، پێشتر سێ بازاڕی دەستی لەلایەن دەزگای روانگە وەک بەشێک لە هەمان پرۆژە ڕێکخرابوو و ئەم بازاڕەش بەنیازە لە چەند شارێکی تریش بەڕێوەبچێت.

 

گرووپی مۆسیقای Trio Band پێکهاتوو لە سێ لە براوەکانی ساڵانی پێشووتری خەڵاتەکانی روانگە لە بازارەکەدا بە پێشکەشکردنی نمایشێکی مویزیک بەشداربوون، بەشداربووان بریتیبوون لە:

 

-          ڕۆژیار لوقمان

-          ژیار لوقمان

-          سەفین محمد

 

Iraq Handmade پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە کارسازانی خاوەن براندی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆش. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.

پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنڵاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 112 براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:

 

دەتوانن لە رێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی پلاتفۆڕمەکە بکەن یاخود ئەپڵیکەشنەکە دابەزێنن:

پلاتفۆڕم: www.iraqhandmade.com

ئاندڕۆید

iOS