پەروەردە و فێرکردن

قۆناغی کۆتایی 'پێشبڕکێی بیرکاری 2022' لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو

Thursday, July 7, 2022 9:11 PM

هەولێر، کوردستان (7ی تەموزی 2022) - دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی پێشبڕکێی بیرکاری بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەنجامدا کە قۆناغەکانی پێش کۆتایی و کۆتایی پێشبڕکێیەکەی لەخۆگرت و تێیدا قوتابیانی  پلەی یەکەم، دوەەم و سێیەم دیاریکران و خەڵاتکران.

 

پێشبڕکێیەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ئەنجامدران و لە چوار قۆناغ پێکهاتبوون. تەنیا 6 قوتابی گەیشتبوونە قۆناغی پێش کۆتایی و لە پێشبڕکێیەکەدا پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی بیرکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. قوتابییەکان بریتیبوون لە :

 

·         محمد إسماعیل علي - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - ئامادەیی کێوەرەشی تێکەڵاو

·         كوردۆ جلال صابر - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - ئامادەیی  زناری ئینگلیزی

·         عیدان جوقی خلف - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك - ئامادەیا ئاماد یا كوڕان

·         كێوان عیسی اسماعیل - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر - کۆلیجی قەڵا بۆ بەهرەداران

·         بۆلیڤار ابراهیم عزیز - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو

·         هانۆ حسن بابا رسوڵ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - کۆلیژی ئەزمەڕی بەهرەداران

 

 

 

لە ساڵی  2022،  پێشبڕکێیەکە  لە رێکەوتی 22ى شوبات دەستی پێکرد لە سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کە شەش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردی گشتی لەخۆگرت. 430 قوتابی بە نوێنەرایەتی 430 قوتابخانە و بە نوێنەرایەتی 36 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە سەرانسەری هەرێمی کورستان بەشداربوون، لە قۆناغی یەکەم، لە کۆی گشتی قوتابییە بەشداربووەکان تەنها 56 قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر.

لە قۆناغی دووەم و بەپێی رێساکانی پێشبڕکێیەکە تەنها 6 قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی بەشێوازێکی راستەوخۆ ئەنجامدرا  و قوتابیانی سەرکەوتوو کێبڕکێیان کرد  بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، دووەم، و سێیەم.

 

براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی 2022 بریتی بوون لە:

-          براوەی یەکەم: كێوان عیسی اسماعیل - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر - کۆلیجی قەڵا بۆ بەهرەداران

-          براوەی دووەم: محمد إسماعیل علي - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - ئامادەیی کێوەرەشی تێکەڵاو

-          براوەی سێیەم: هانۆ حسن بابا رسوڵ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - کۆلیژی ئەزمەڕی بەهرەداران

 

 

 

خەڵاتەکان بەم شێوەیەیی خوارەوە دابەشکران:

 

براوەی پلەی یەکەم: كێوان عیسی اسماعیل             2,000 دۆلار

قوتابخانە: کۆلیجی قەڵا بۆ بەهرەداران                    2,000 دۆلار

براوەی پلەی دووەم: محمد إسماعیل علي                1,500 دۆلار

قوتابخانە: ئامادەیی کێوەرەشی تێکەڵاو                     1,500 دۆلار

براوەی پلەی سێیەم: هانۆ حسن بابا رسوڵ              1,250 دۆلار

قوتابخانە: کۆلیژی ئەزمەڕی بەهرەداران                   1,250 دۆلار

 

لێژنەی هەڵسەنگاندنی ساڵی 2022

-            د. دیلان فەرەیدون ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ

-            د. عدنان علي جلال - مامۆستای زانکۆ

-            م. جعفر علي ئەحمەد  - مامۆستای قوتابخانە

-            م. طلعت عبدالواحد محمد - مامۆستای قوتابخانە

-            م. شاهین محمدامین علي - مامۆستای قوتابخانە

 

 

 

پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە ساڵانە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی 10ى بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان سازدەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. پڕۆژەکە ساڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. پرۆژەکە لە ساڵی 2019 دەستی پێکرد لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دواتر پێشبڕکێیەکە فراوان کرا بۆ سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.

 

 پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی 2022 بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری کۆمپانیای دارین گروپ وەک (سپۆنسەری ئەڵماس) و هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی وەک (سپۆنسەری زێرین) ئەنجام دەدرێت.