لاوان

دەزگای روانگە بەشداری پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی زمان، کلتور، و زانستی کرد

Tuesday, May 17, 2022 2:35 PM

هەولێر، کوردستان (17ی ئایاری 2022) – دەزگای روانگە بەشداری پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی زمان، کلتور، و زانستی کرد لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک کە لەژێر ناونیشانی وزەی سەوز و کەمترین پاشەڕۆی ژینگەیی ئەنجامدرا.

 

ئامانجی فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی وکەمترین پاشەڕۆ بوو، بوونی وزەی نوێبوونەوە وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی وزە و ژینگە و هەروەها چەندین لایەنی جیاواز ئامادەبوون بۆ نیشاندانی کەلتووری جیاواز لە رێگەی جلوبەرگ و خواردنی جۆراوجۆر.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی زمان، کلتور، و زانست هەموو ساڵێک لەزانکۆی تیشک بەڕێوەدەچێت ئەمساڵ پێنجەمین ساڵ بوو و دەزگای روانگە لەپاڵ رێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمپانیا جیاوازەکاندا بەشداری کرد و ڕاوێژی بۆ 110 سەردانکەر کرد.