لاوان

دەزگای روانگە بەشداری پێشانگەی کاری موسڵی کرد

Sunday, May 15, 2022 5:08 PM

موسڵ، عێراق (15ی ئایاری 2022) - دەزگای روانگە  بەشداری لە پێشانگەیەکی کاردا کرد کە لە ناو زانکۆی موسڵدا بەڕێوەچوو بۆ ئاسانکاری گەیشتنی کارخوازان بۆ هەلی کار.

 

پێشانگەی کاری موسڵ لەلایەن رێکخراوی Expertise France  جێ بەجێکراوە و لەباخچەی زانکۆی موسڵ (بەرامبەر کتێبخانەی ناوەندی) بەڕێوەچوو تیمی دەزگای روانگە بە پرۆژەی روانگە فرص بەشداریکرد لەپاڵ چەندین رێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمپانیاکانی دیکە و  ڕاوێژکاری کارخوازانی کرد کە چۆن بتوانن دەرفەتی کار بەدەستبهێنن و هەروەها پیشکەشکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانەی لە ئێستادا هەن بۆ لاوانی زانکۆ.

 

 

ئامانجی پێشانگەکە ڕەخساندنی هەلی کار بوو بۆ کارخوازان بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر بەدوای هەلی کاردا بگەڕێن پێشانگەی کار بۆ ماوەی سێ ڕۆژ زیاتر لە 3000 سەردانیکەری هەبوو و 41 (کۆمپانیاکان، ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بانکەکان) بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە.

 

 

دەزگای روانگە بە بەردەوامی کار لەسەر دابینکردنی هەلی کار و گەشەدان بە تواناکانی لاوان دەکات لەرێگەی پرۆژەکانی وەکو پڕۆژەی روانگە فرص و چەندین پڕۆژەی دیکەی دابینکرنی راهێنانی جۆراوجۆر و پەرەدان بە تواناکانی لاوان.