لاوان

دەزگای روانگە وەکو سپۆنسەر لە دووەم پێشانگای SAGACON لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت

Thursday, April 28, 2022 10:37 AM

هەولێر، کوردستان (28ی نیسانی 2022) -  قوتابخانەکانی سابیس لەهەرێمی کوردستانی عێراق دووەم پێشانگەی SAGACONیان ئەنجامدا لەژێر دروشمی (ئایندەی وزە) کە هەلێکی باشی بەیەکگەیشتن و گفتوفۆکردن بوو بۆ سەرجەم دەرچووان و پێشەنگانی چوار خوێندنگەی سابیس لەهەرێمی کوردستان.

 

رێورەمەکە لە هۆتێلی رۆتانا لە هەولێر بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٥٠٠ میوان ئامادەبوون، بە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی پتەو و پاراستنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ دەرچووان و بە بەردەوام بوونی چالاکییەکان و بەشداری پێکردنیان لە قوتابخانەکە، هەروەها بەدواداچوونی کارەکانیان و هێشتنەوەی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵیان.

 

هەروەها لە میانی رێورەسمەکەدا، پێشانگایەکی کار ئەنجامدرا کە لە لایەن سپۆنسەرەکانی رێورەسمەکە بەڕێوەدەچوو، دەزگای روانگە یەکێک بوو لە سپۆنسەرەکان، تیمی پڕۆژەی 'بیرۆکەکەم وەبەربهێنە' بۆ ناساندنی چالاکی و دەرفەتەکانی دەزگای روانگە بۆ بەشداربووانی رێورەسمەکە ئامادەبوون.

 

پلاتفۆرمی ئۆنلاینی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە پڕۆژەیەکە لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت وەك دەستپێشخەرییەك بۆ کۆمەك کردنی بزنس و بیرۆکەکان. بە یەکبەستنەوەی ئەو پرۆژانەی کە پێویستیان بە کۆمەکی دارایی هەیە لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان لەرێگەی پلاتفۆرمێکی ئۆنلاین، لەبەرامبەردا وەبەرهێنەران دەستکەوت وەردەگرن بۆ وەبەرهێنانەکانیان، ئەم پلاتفۆرمە کارسازان و وەبەرهێنەران و رێکخراوەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە لە بواری کارسازی کار دەکەن لە رێگەی پلاتفۆڕمێکی ئۆنڵاین.

 

 خاوەن بزنسە بچووک و کارسازان ئێستا دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی کۆمەک بۆ پرۆژەکانیان. خاوەن کار و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاندەدەین بۆ پێشکەش کردن و پشتگیری کردن لە دەستپێشخەرییەکانی لاوان بۆ هەڵبژاردنەکەیان.