لاوان
دەزگای روانگە بازاڕی کاری دەستی لە پارێزگای دهۆك سازکرد
دهۆك، کوردستان ( 22ی نیسانی 2022) دەزگای روانگە بازاڕێکی سێ رۆژی بۆ کارسازانی خاوەن کاری دەستی لە فامڵی مۆڵی دهۆك سازکرد بۆ پاڵپشتیکردنی براندی کارە دەستییە نێوخۆییەکانی کوردستان و عێراق. هەروەها بۆ زیاتر ناساندنی ئەپڵیکەیشن و پلاتفۆرمی IraqHandmade کە لە لایەن دەزگای روانگە دروستکراوە. ٢٠ براندی نێوخۆیی تایبەت بە کاری دەستی و هونەری لە بازاڕەکەدا بەشداریان کرد.
بازاڕەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی رۆژی شەممە بەردەوام بوو، بیست براندی کاری دەستی بەشداری بوون بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان. هەروەها بۆ زیاتر ناساندنی پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنی IraqHandmade بە خەڵك و خاوەن کارە دەستییەکان. لە پیشانگەکەدا، براندە بەشداربووەکان چەندین کاری دەستییان لە بابەتی جیاواز خستنەڕوو کە بریتی بوون لە: ئێکسسوارات، دیکۆری ماڵ، هونەری ریزن، هونەری چنین، دیاری، بەرهەمی جوانکاری، وێنەکێشان لەسەر شوشە، و چەندین جۆری دیکە.
Iraq Handmade پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە کارسازانی خاوەن براندی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆش. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.
پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنڵاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا ٦٥ براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:
دەتوانن لە رێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی پلاتفۆڕمەکە بکەن یاخود ئەپڵیکەشنەکە دابەزێنن:
پلاتفۆڕم: www.iraqhandmade.com