لاوان

دەزگای روانگە بەشداری لە پێشانگەی 'دیهاد' کرد

Wednesday, March 16, 2022 3:49 PM

دوبەی، ئیمارات (14ی ئازاری 2022 ) – دەزگای روانگە بەشداری کرد لە پیشانگەی دیهاد (پیشانگەی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ هاوکاری مرۆیی و پەرەپێدان) کە لە سەنتەری بازرگانی جیهانی دوبەی لە 14 تاکو 16ی ئازاری 2022 ئەنجامدرا لە ژێر بابەتی هاوبەشی و هاوکاری لە پێناو گەشەپێدانی بەردەوام.

پێشانگەی دیهاد 2022 زیاتر لە 600 لایەنی خاوەن بڕیاری کۆکردەوە لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییە پێشکەوتووەکان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگاکان، رێکخراوە خێرخوازییەکان، لایەنە حکومییەکان، هەروەها بە بەشداری کردنی دابینکەرانی پەروەردە و کۆمپانیاکانی نۆژەنکردنەوە لە کەرتی تایبەت بۆ خستنەرووی پێداویستی و کێشەکانی خەڵك و ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی قەیران و و کارەساتە سروشتییەکانەوە زیانیان پێکەوتووە.

دیهاد پێشانگەیەکی ساڵانەیە لە  شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. لەم ساڵی پێشانگەکە، دەزگای روانگە تاکە ڕێکخراوی ناحکومی بوو کە لە وڵاتی عێراقەوە بەشداری پێشانگەکەی کردبوو.

لە ماوەی سێ رۆژی پێشانگەکەدا، دەزگای روانگە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکانی دیکە کرد بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باشتر بە مەبەستی خزمەتکردنی سێکتەرەکانی پەروەردە، لاوان، ژینگە، و خێرخوازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.