ژینگە

پاکردنەوەی پاشماوە پلاستیکیەکانی روباری سیروان

Tuesday, October 26, 2021 12:58 PM

لە رێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ – دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی یەک رۆژی ئەنجامدا بۆ پاکردنەوەی پاشماوە پلاستیکیەکانی کەنار رێڕەوی روباری سیروان.

 

بیرۆکەی پڕۆژەکە لە پاش دابەزینی ئاستی رووباری سیروان بەشێوەیەکی کاریگەر  و کەنار کەوتنی بڕێکی زۆر لە پاشماوەی پلاستیکی دامەزرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی هەڵەبجە ئەنجامدرا. شارەوانی هەڵەبجە لە رێگەی دابینکردنی ٢٠ کرێکار و بارهەڵگرێك بۆ گواستنەوەی پلاستیکە کۆکراوەکان. هەروەها ٢٥ خۆبەخش بەشدارییان لە کەمپینەکە کردووە.


پڕۆژەکە بە چەند ئامانجێك ئەنجامدەدرێت، لەوانە کەمکردنەوەی رێژەی پلاستیکی کەنار کەوتوو ئەنجامدرا، چونکە کێشەی کەڵەکەبونی پلاستیک لە نێو دەریاو زەریاکاندا کێشەیەکی ژینگەیی مەترسیدارە و رووبارەکان هۆکارێکی کاریگەری گواستنەوەیانن. هەروەها بۆ هاندانی رێکخراو و دامەزراوەکانی دیکە لە بەردەوامی دان بەم هەڵمەتە بە پێی توانا و شوێنی دابەشبوونیان.


هەروەها بۆ هاندانی خەڵکی لە کەم بەکار هێنانی پلاستیك، لە ئەگەری بەکارهێنانیدا بەشێوەیەکی تەندروست هەلسوکەوت لە گەڵ پاشماوەکانی بکەن.


کۆتا بەشی هەڵمەتەکە بریتیە لە گەڕاندنەوەی پلاستیکیە کۆکراوەکان بۆ کارخانەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە پلاستیکیەکانە، لە بەرامبەر دابینکردنی نەمام بۆ شارەوانی هەڵەبجە بە ئامانجی زیاد کردنی رووبەری سەوزایی و هاندانی ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ چاندنی نەمام بۆ ئەوەی بتوانین رووبەڕوی ئەو قەیرانە ژینگەییانە ببینەوە کە مرۆڤایەتی رووبەرووی بووەتەوە.