لاوان

ئەنجامدانی یەکەم راهێنانی پرۆژەی IREX

Tuesday, November 30, 2021 6:55 PM

لە رێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – دەزگای روانگە یەکەم وۆرکشۆپی وەك بەشێک لە پرۆژەی IREX ئەنجامدا کە لەلایەن رێکخراوی USAID کۆمەکی دارایی دەکرێت و بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


راهێنانەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ لەهۆڵی رۆشنبیری قەزای کۆیە بەڕێوەدەچێت و بەبەشداری 14 کردنی بەشداربووی لاو (8 کوڕ و 6 کچ) و ماوەی وۆرکشۆپەکەش بۆ 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.


راهێنانەکە بەئامانجی باشترکردنی توانای کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدەدرێت بەتایبەتی ئەو رێکخراوە فەرمی و نافەرمییانەی کار لەسەر کێشەکانی لاوان و و خزمەتکردنی لاوان و گەشەپێدانی گوزەرانی لاواندا کاردەکەن.


پڕۆژەکە کەسانی پەیوەندیداری جۆراوجۆری ناوچەکە کۆدەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەر بەهێزکردنی گوزەرانی لاوان لە کۆیە و قەڵادزە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە هاوبەشی چارەسەری ئەو کێشانە بکەن کە رووبەرووی لاوان دەبنەوە. بەشداربووانی پڕۆژەکە پێکەوەکار دەکەن بۆ باسکردنی ئەو کێشانەی لە ئێستادا بوونیان هەیە لەناو لاوان و زانیاری تەواو کۆبکەنەوە دەربارەی ئەو بابەتە دەستنیشانکراوانە  و دواتر ئەو شتانەی کە فێری دەبن بیگۆڕن بۆ بەرھەمی توێژینەوە، کە یارمەتیان دەدات باشتر کێشەکان بە کرداری چارەسەر بکەن.