لاوان

سێ پڕۆژەی خۆبەخشی کۆمەکی دارایی کران وەك بەشێك لە 'پرۆگرامی سەرکردایەتی روانگە'

Friday, November 26, 2021 3:03 PM

لە رێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١) - دەزگای روانگە رێورەسمی کۆتایی پڕۆگرامی سەرکردایەتی روانگەی ئەنجامدا کە تێیدا سێ گروپی خۆبەخشی هەڵبژێردران و هەریەکەیان بڕی 1500 دۆلار کۆمەکی داراییان وەرگرت بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەی پرۆژەکەیان

پێشکەشکردن بۆ بەرنامەکە لە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢١ راگەیاندرا. و لە رێکەوتی کۆتاییپێهاتنی پێشەشکردن، 334 داواکاری لە پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی، دهۆک، و هەڵەبجە پێشکەشی پڕۆژەکە کران. لە کۆی ئەم ژمارەیە تەنها ٢٤ لاو (١٣ کچ و ١١ کوڕ) وەک بەشداربووی کۆتایی بەرنامەکە هەڵبژێردران بە پێی پێوەرەکانی پڕۆژەکە و ئەو چاوپێکەوتنانەی ئەنجام دران لەگەڵ لاوەکان.


پڕۆژەکە کۆمەڵێک راهێنانی بە شیوەی ئۆفلاین و ئۆنڵاین (سەرهێل)ی پێشکەش بە بەشداربووان کرد، یەکەم راهێنانی ئۆفلاین دەربارەی 'سەرکردایەتی' لە ١٢ی ئەیلول لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و دواتر چالاکیەکان بە شێوازی ئۆنڵاین بەردەوام بوون دەربارەی بابەتەکانی 'هەڵسەنگاندنی پێویستییەکان و راپۆرتکردن'. دوای کۆتایی هاتنی راهێنانەکە، بەشداربووان دەستیان کرد بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی راپۆڕتی هەڵسەنگاندن تاکو رێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.

دووەم راهێنانی ئۆفڵاین سەبارەت بە 'بەڕێوەبردنی پرۆژە' لە مانگی تشرینی یەکەم لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو و دواتر بەشداربووان بە شەش گروپ بیرۆکەی پرۆژەی خۆبەخشییان دارشت.  داواکاری پڕۆژەکان بیرۆکەی پڕۆژەکە، خشتەی کات، چالاکییەکانی پڕۆژە، بودجەی پڕۆژەکەی لە خۆ دەگرت. داواکارییەکان  لە کاتی رێورەسمەکەدا پێشکەش کران لە لایەن گروپە خۆبەخشییەکان و دواتر سێ باشترین پڕۆژە لە لایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی کۆمەکی دارایی بە بڕی ١٥٠٠ دۆلار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، لیژنەی هەڵسەنگاندن پێکهاتبوو لە:

 

- د. رێبین سیلفانی (بەڕێوەبەری ناوەندی داهێنان و کارسازی لە زانکۆی کوردستان هەولێر)

- خەڵات احمد (بەڕێوبەری بەشی کارگێری و دارایی لە دەزگای روانگە)

- کامیران شڤان (شارەزای گەشەپێدانی پڕۆگرامەکان لە دەزگای روانگە)

 

 

لە ماوەی مەراسیمەکەدا سێ پرۆژە کە لەلایەن سێ گروپی خۆبەخشییەوە بە براوە هەڵبژێردران:

1. 'دابەشکردنی سندوقی فریاگوزاری بۆ قوتابخانە گشتییەکانی سلێمانی' لەلایەن گروپی 'گرنگیت پێ دەدەین'

گروپەکە هەڵدەستێت بە دابینکردنی ٢٠ سندوقی فریاکەوتن بۆ قوتابخانە حکومیەکان بۆ هۆشیارکردنی قوتابیانی تەمەن (١٢-١٨) ساڵ بۆ بەکارهێنانی کەلوپەلی سەلامەتی و تەندروستی، بەتایبەتی بۆ کچانی قوتابی تەمەن (١٣-١٥) ساڵ

 

2- با لە رێگەی زیادکردنی ڕووبەری سەوز لە هەولێر ژینگەبپارێزین لە لایەن گروپی 'هاڤرا'

گروپی هاڤرا ئامانجیان لەزیادکردنی ژمارەی درەختەکانی پارێزگای هەولێرە بەتایبەتی لە شاری زێرین کە دەکەوێتە سەر رێگەی مەسیف. گروپەکە ٣٤٠ داری براچیچیتۆن دەچێنن، بە رێژەی دارێك بۆ هەر ماڵێک.

 

3. 'پەرەدان بە کارامەییەکان لە رێگەی زیرەکی هەستەوە' لەلایەن گروپی 'هەنگاو بەرەو سەرەوە'

بۆ پشتگیری کردنی ٥٠ قوتابی ساڵی کۆتایی خوێندن بۆ دۆزینەوەی ئامانج و ڕێڕەوی ژیان و بەرزکردنەوەی توانا کۆمەڵایەتی و سۆزداریەکانیان بۆ ئامادەکردنیان بۆ ژیانی پاش دەرچوون لە زانکۆ لە پارێزگای دهۆك. گروپەکە لە ماوەی دوو رۆژدا راهێنان پێشکەش بە ٥٠ قوتابی دەکات.

 

پرۆگرامی سەرکردایەتی روانگە بەرنامەیەکی درێژخایەنی وەرچەرخانی لاوان بوو لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی زانکۆی کورستان - هەولێر ئەنجام درا بۆ بەهێزکردنی تواناسازی لاوانی چالاک بۆ بوون بە گۆڕانساز و سەرکردەو پەرەپێدەری گەشەی بەردەوام و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی . پرۆگرامەکە تواناکانی ٢٤ لاو (١٣ کچ و ١١ کوڕ)ی بەرز کردەوە بۆ گەشەپێدانی داهێنانیان و بەهێزکردنی سەرکردایەتییان و بەدەستهێنانی کارامەیی بەڕێوەبردن بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی ئایندە و یارمەتیان بدات لە دۆزینەوەی بیرۆکەکانیان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق .