پەروەردە و فێرکردن
دەزگای روانگە چوار کتێب بڵاودەکاتەوە
لە رێکەوتی ٢٩ی تەمموزی٢٠٢١ – دەزگای روانگە لە مەراسیمێکدا کە بە شێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، چوار کتێبی پەیوەست بە بابەتی پڕۆسەی پەروەردەیی بڵاوکردەوە .دوو لە کتێبەکان بە زمانی کوردی و دوو کتێب بە زمانی عەرەبی نووسراوە.
رێورەسمەکە بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی پارێزگا و وزارەتی تەندروستی ئەنجامدرا بۆ پاراستنی تەندروستی بەشداربووان و بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری کردنی چوار براوەکان، لێژنەی هەڵسەنگاندن، هەڵەچنەکان، و کەناڵەکانی راگەیاندن ئەنجامدرا.
براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١:
عبدالسلام مەدەنی (بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) گوتی"ئامانجمان لەم پڕۆژەیە بەرهەمهێنانی بیرکردنەوەیەکی نووسەرانە و هاندانیانە بۆ نووسین دەربارەی راستیەکان، چونکە شارستانییەت بە بەرهەمهێنانی ئەقڵیەت و کولتوور و تەکنەلۆژیا دێتە دی . ئامانجمان ئەوەیە لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە ژمارەی نووسەران و خوێنەران زیاتر بکەین"
دکتۆر سالار عوسمان (بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان) گوتی " پڕۆژەی کتێبی (روانگە) پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ پێشخستنی کەلتووری خوێندنەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا. به خۆشحاڵیەوه ئەمساڵ پرۆژەکە کتێبی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.
جێگەی ئاماژەپێدانە کە کتێبەکان بە تیراژی ٤٠٠٠ دانە چاپکراون. لە هەنگاوی دوای ئەم ڕێوڕەسمەدا، دەزگای روانگە کتێبەکان بەسەر قوتابخانە و خوێندنگە و کتێبخانەکاندا دابەشدەکات بەو ئامانجەی کە لاوان لێی سوودمەند بن و پەرە بە کلتووری خوێندن لە عێراق بدرێت و کتێبخانەکان دەوڵەمەندتر بکرێت.
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەرێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە، بابەتی کتێبەکان بۆ ئەم ساڵی پڕۆژەکە پەیوەست بوون بە پڕۆسەی پەروەردەیی. شایەنی باسە کە دوو ساڵی رابردوو پڕۆژەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ئەمساڵ لە سەرتانسەری پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت.