پەروەردە و فێرکردن

براوەکانی 'پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢١' راگەیاندران

Friday, July 9, 2021 4:00 PM

لە رێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠٢١، دەزگای روانگە براوەکانی پرۆژەی کتێبی  روانگەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ راگەیاند، کە تێیدا چوار کتێب لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن بە براوە دەستنیشانکران کە دوو کتێبیان بە زمانی کوردی و دوو کتێب بە زمانی عەرەبییە. کتێبە براوەکان لەسەر ئەستۆی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.

 

کتێبە براوەکان لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە چاپدەکرێن و بڵاودەکرێنەوە بە تیراژی ٤٠٠٠ کتێب. هەر کتێبێك ١٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت و بەشێوازی رەنگاورەنگ و بڵاودەکرێتەوە.

لە رێگەی پێشبڕکێی کتێبی روانگە ٤٩ کتێب پێشکەشکران. بەشداربووەکان لە ( ٣٧ کوڕ و١٢ کچ) پێکهاتبوون، هەروەها کتێبەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی نوسرابوو و لە سەتانسەری پارێزگاکانی عێراق پێشکەشکرابوون.

کتێبە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتین لە:

  •  رێگاکانی وانەگوتنەوە - (نوسینی سامان مام عەبدوڵا)،
  • التوظيف الجمالي للموضوع العلمي في الدراما الوثائقية – (نوسینی علي عبود شلش)،
  • رێگاکانی وانەگوتنەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا – (نووسینی محمد أحمد محمد)،
  • معوقات تدريس منهج اللغة الأنكليزية  - (نوسینی نجم عبدالله غالي الموسوي و واثق عبد الكاظم عبد العزيز).

پرۆژەکە لە بەرواری ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ راگەیەندرا،و  پێشکەشکردن بۆ پرۆژەکە تاوەکو ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ بەردەوام بوو. دواتر لێژنەیەکی شارەزا دیاریکرا بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبە پێشکەشکراوەکان و هەڵبژاردنی چوار کتێب. 

 

 

لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێکهاتبوون لە:

-        د.سلوى أحمد امين – سەرۆك بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەدرەی بنەڕەتی

-        د.صابر عبداللە – بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەروەردە

-        د.ئازاد سمۆ - زانکۆی دهۆك

-        د.ِأسامة حامد محمد - دکتۆرا لە کۆلێژی پەروەردە بۆ زانستە مرۆییەکان

-        د.عدي بجاي - دکتۆرا لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان

-        حليمة خليل – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

 


کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەرێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە. شایەنی باسە کە دوو ساڵی رابردوو پڕۆژەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ئەمساڵ لە سەرتانسەری پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت.