لاوان

راهێنانی دارایی بۆ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی له شاری دهۆك ئەنجامدرا

Thursday, July 1, 2021 6:28 PM

لە رێکەوتی ١ی تەمموزی ٢٠٢١، تیمی دارایی پرۆژەی ' ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ' راهێنانی داراییان به بەشداری کردنی ١٠ کارمەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی له شاری دهۆك ئەنجامدا.

 

خولی دووەمی راهێنانی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندەکانی ئاکرێ و ئامێدی و سیمێل و زاخۆ و دهۆک پێشکەشی ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرا. راهێنانەکە بۆ باسکردن و شیکردنەوەی سیستەمی دارایی پێشکەوتوو بوو کە لەلایەن تیمی دارایی پڕۆژەکەوە ئامادە کرابوو. هەروەها، ڕاهێنانەکە پێشەکییەکی گشتی بوو بۆ یاسا و ڕێسا و پێوانە داراییەکان.

ڕاهێنانەکە بابەتەکانی ( پێشەکی بۆ یاساو ڕێسا داراییەکان ، پرۆسەی پارەدان ، جیاوازی نێوان سیستەمی دارایی حکومەت و سیستەمی دارایی ڕێکخراوە ناحکوومیەکان، پسوولە و بەڵگەنامەی پشتگیری، چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی خەرجییەکان، چۆنیەتی ئامادەکردن / پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی ، چۆنیەتی ئەرشیفکردنی فایلەکان) ی لە خۆ دەگرتەوە.

 

هەروەها، چەلەنگ يوسف گوتی: "وەك راهێنەر ئەم جۆرە راهێنانە بە گرنگ دەبینم چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تواناکانی ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە کارامەیی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە داراییە پێویستەکان و دەکرێت رۆڵێکی زۆر ئەرێنی بگێڕێت بۆ باشترکردنی تواناکانی ستافەکە".

یەکێك لە بەشداربووانی خولەکە گوتی: "زۆر سوودم لە راهێنانەکە بینیوە، چونکە زانیارییەکان بۆ من زۆر پێویست و بە سوود بوون .ستاف و راهێنەرەکان زۆر بە توانا بوون. لە راستیدا راهێنانێکی زۆر بەسوود بوو، هیوای سەرکەوتن بۆ تیمەکە دەخوازم".