لاوان

راهێنانی گەشەپێدانی پرۆفایلی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دهۆك

Tuesday, June 15, 2021 11:41 AM

لە رێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ -  دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆك وۆرکشۆپی گەشەپێدانی پرۆفایلی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ١٢ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ' ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ' ئەنجامدا.

 

وۆرکشۆپی گەشەپێدانی پرۆفایلی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە چالاکییەکانی پڕۆژەکە بۆ نوێکردنەوەی پرۆفایلی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە لە رێگەی وێبسایتە تایبەتەکەی لە چوارچێوەی پرۆژەکە بۆ بەڕوێوەبەرایەتییەکە دروستکرا بڵاو دەکرێتەوە. لە درێژەی وۆرکشۆپەکە پێداچوونەوە و داڕشتنەوە بۆ ئەرك و پەیامە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لایەن بەشداربووانەوە ئەنجامدرا  بە راوێژکاری لە لایەن دوو سەرپەرشتیار بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی سەرەکی بەرێوەبەرایەتییەکە بە ڕوونی و ئاشکرایی . پرۆفایلەکە بە بەڵگەنامەیەکی گرنگ و پێویست دادەنرێت بۆ هاوبەشکردن لەگەڵ بەخشەرەکان لەکاتی داواکردنی کۆمەك و پشتگیری.

وۆرکشۆپەکە چەندین بابەتی لەخۆ دەگرت (داڕشتنی ستراتیژی پەیامەکان، ئەرکە تیۆرییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمانجە ستراتیژیەکان و تاوتوێکردنی ئامانجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە) .

وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ١٢ کارمەند و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدرا و لەلایەن دوو دکتۆری زانکۆ سەرپەرشتی کرا (دکتۆر حیکمەت رحیم) و (دکتۆر رفعت محمد).


دکتۆر حیکمەت رشید، یه کێک له سەرپەرشتیارانی راهێنانەکە گوتی "ئەنجامی وۆرکشۆپەکە نایاب بوو، بەڕێوەبەرە بەشداربووەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئێستا دەتوانن بەشێوەیەکی زانستییانە، ئەرک و پەیامی ستراتیژی بۆ یەکە ئیدارییەکانیانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابرێژن. وەکو تیمی ڕاوێژکاری، پێمان وایه وۆركشۆپەکه سەرکەوتوو بوو و بە ئامانجەکانی خۆی گه یشتووە. سوپاسی دەزگای روانگە دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم وۆرکشۆپە".

یەکێک لە بەشداربووانی راهێنانەکە گوتی "ئەم راهێنانە بۆ من زۆر بەسوود و گرنگ بوو و فێری زۆر تەکنیکی کردم بۆ پەرەپێدانی  ئەرک و ئامانجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە".