لاوان

پێشانگەی هایتێکس بە هاوبەشی دەزگای روانگە بەڕێوەدەچێت

Thursday, June 17, 2021 7:58 PM

لە رێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکس بە هاوبەشی دەزگای روانگە و بەشداری کردنی زیاتر لە سەد کۆمپانیا لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

 

پێشانگەکە لە رۆژی چوارشەممە تاکو رۆژی شەممە (١٦ تاکو ١٩ی حوزەیرانی  ٢٠٢١) لە کاتژمێر ١٠ تاکو ٦ ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. زیاتر لە 100 کۆمپانیا و دام و دەزگا لە ٢٦ وڵاتی جیاواز کە لە بواری تەکنەلۆژیا کار دەکەن لە پێشانگەکە بەشداریان کردووە و بەرهەم و خزمەتگوزاری و چالاکییەکانیان پێشکەش دەکەن.  هەروەها پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و بازرگانانەکان لە وڵات و کۆمپانیای جیاواز بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هەروەها سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی سەردانی پێشانگەکەیان کرد

 

لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگەکە، فەرهەنگ برادۆستی (رێکخەری پێشانگەی هایتێکس بۆ ساڵی ٢٠٢١) و عبدالسلام مەدەنی (بەرێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) وتاریان پێشکەش کرد.  بەرێوەبەری گشتی دەزگای روانگە لە بەشێك لە قسەکانی گوتی "تەکنەلۆژیا زۆر گرنگە چونکە کارتێکردنێکی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤەکان و لەگەڵ ژیانی مرۆڤەکان بەرەوپێش چووە لەو کاتەی مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ بەرد و ئاگر دەکرد تاکو ئەمرۆ کە باس لە زیرەکی دەستکرد و رۆبۆتێکس دەکرێت".  

 

لە میانی پێشانگەکە، کۆنفرانسی هایتێکس بەڕێوەدەچێت کە شەش پانێڵ لەخۆدەگرێت و ناونیشانی پانێلەکانیش بریتین لە:

-        بەرەو دیجیتاڵ بوونی حكوومەت، بە بەشداری کردنی (دارا شێروانی - سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و IT، د.ابراهیم حەمەڕەش - پرۆفیسۆری ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر لە زانکۆی کوردستان ، هیوا ئەفەندی - سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامانج علی- دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا).

 

-        - زیرەکی هۆشمەند و رۆبۆتیکس، بە بەشداری کردنی (داوەر کەریم - بەرپرسی تەکنیکی لە کۆمپانیای Plus the Edge، شەماڵ دهۆکی – پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی دهۆك، د.اسماعیل علی – وانەبێژی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی زاخۆ، هێرۆ محمد – گەشەپێدەری سۆفتوەیر، دامەزرێنەری کۆمپانیای Potan)

 

-        خوێندنی ئەلیکترۆنی، پەروەردە و پرۆسەی فێربوون پاش کۆرۆنا، بە بەشداری کردنی (عبدالسلام مەدەنی- بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە ، سەنگەر شێخە – بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای سۆفت ماکس، د.رەنداڵ رۆدس – سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان، د.خەتاب شێخانی – بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان دانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا)

 

-        ژنان و هەڵبژاردنی کار لە بواری تەکنەلۆژیا و بەدەستخستنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە رێگەی تەکنەلۆژیا).

 

-        داهاتووی بانکی دیجیتاڵ لە عێراق

 

     - هاوبەشی لە نێو پیشەسازی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستان