پەروەردە و فێرکردن

راهێنانی چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکە ساڵی لە هەڵەبجە

Sunday, May 2, 2021 7:00 PM

لە رێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠٢١ – دەزگای روانگە راهێنانێکی ٥ رۆژی سەبارەت بە وشکە ساڵی بۆ ١٥ جوتیاری سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دا. بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وشکەساڵی. راهێنانەکە بابەتەکانی ( پێشەکی سەبارەت بە کشتوکاڵ ، شکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی، سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و پاراستنی ئاو ، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کاتی وشکەساڵی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی، ستراتیژیەکانی پەین کردن لە کەش و هەوای وشك) لەخۆ دەگرت.

 

 

ئامانجی سەرەکی راهێنانەکە بەهێزکردنی توانای بەشداربووانە بۆ فێربوونی چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی لەسەر بەرهەمەکانیان لەرێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و کارامەییەکانیان دەربارەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی . ١٥ کەس بەشداریان کرد لە راهێنانە ٥ رۆژیەکە کرد ( ١١ کوڕ، ٤ کچ ) .

 

 

پلانی بابەتی راهێنانەکە لە ئەنجامی کەمی رێژەی بارانبارین لە زستانی رابردوودا و پێشبینی سەرهەڵدانی ووشکە ساڵی لە وەرزی هاویندا پێشنیار کرا. لە کاتێکدا کە جوتیاران پێویستیان بە راهێنانی هاوشێوە هەیە بۆ زیادکردنی زانیارییەکانیان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ناو باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان.

 

ڕاهێنانەکە بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر بەردەوام بوو و لەلایەن ٤ راهێنەرەوە پێشکەش کرا و چەند بابەتی گرنگی لەخۆ دەگرت وەک (پێشەکی سەبارەت بەکشتوکاڵ کردن ، وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و پاراستنی ئاو ، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کاتی وشکەساڵی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی ، ستراتیژیەکانی پەیین کردن بۆ کەشوهەوای وشک ).

 

موسلیم سلێمان ، یەکێك لە راهێنەرانی راهێنانەکە گوتی" سوپاسی دەزگای روانگە دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم راهێنانە . من وەک یەکێک لە راهێنەرانی خولەکە زۆر دڵخۆش بووم بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی خولەکە و چالاکی بەشداربووەکان . ئەو بابەتانەی لە راهێنانەکە روونم دەکردەوە بریتی بوون لە: چۆنیەتی بەکارهێنانی پەینە کشتوکاڵییەکان لە وەرزی وشکەساڵیدا کە بۆ جووتیاران باسێکی گرنگە " .

 

هیجران غولام، یەکێك لە بەشداربووانی راهێنانەکە گوتی "لەم راهێنانە زانیاری زۆر سەبارەت بە شێوازە جیاوازەکانی پاراستن و رزگارکردنی باخەکان و دار و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ماوەی ساڵانی وشکەساڵیدا فێربووم، سوپاسی دەزگای روانگە دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم راهێنانە بەنرخانە".