لاوان

دەزگای روانگە راهێنانی تواناکانی پەیوەندیکردن و بنەما مرۆییەکان پێشکەش دەکات

Friday, February 19, 2021 6:16 PM

لە مانگی شوباتی ٢٠٢١، دەزگای روانگە راهێنانێکی سێ رۆژی سەبارەت بە تواناکانی پەیوەندیکردن و بنەما مرۆییەکان بۆ ئەندامانی ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆك ئەنجام دا.


راهێنانی تواناکانی پەیوەندیکردن و بنەما مرۆییەکان یەکێکن لە راهێنانەکانی گەشەپێدانی توانا تەکنیکییەکان کە پێشکەش دەکرێت بە ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەكو بەشێک لە پڕۆژەی ' ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ' کە لەلایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت پڕۆژەکە بە مەبەستی پشتگیری کردن و گەشەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپەکانی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). کە زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە لەو کەمپانەدا دەژن.


١٩ بەشداربوو لە راهێنانی تواناکانی پەیوەندیکردن بەشداریان کرد کە لەلایەن راهێنەرێکی پرۆفیشناڵ (سەرمەد م. قاسم) لە  پارێزگای دهۆك پێشکەش کرا ، هەروەها ١٨ بەشداربووی دیکە لە راهینانی بنەما مرۆییەکان بەشدارییان کرد کە لە لایەن (د.رەیان رەشید) پێشکەش دەکرا. راهێنانەکان هەردوو خولی تیۆری و پراکتیکی دەگرتەوە. لەکۆتایی راهێنانەکاندا مەراسیمێک بەڕێوەچوو و بەشداربووان لەلایەن دەزگای روانگە بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.

یەکێك لە بەشداربووەکانی راهێنانەکە گوتی "زۆر خۆشحاڵم بەم هەلەی بۆم رەخسا بۆ بەشداری کردن لەم راهێنانە، ئێستا دەتوانم ئەو توانا نوێیانەی لە رێگەی ئەم راهێنانە فێریان بوون لە کاتی کارکردن جێبەجێیان بکەم".

ئاواز کیچان، رێکخەری پڕۆژەکە گوتی "راهێنانەکە تایبەت بوو بە (توخمەکانی پەیوەندی باش، پەیوەندی زارەکی و نازارەکی، راپۆرت نووسین) ، بەشداربووان ئاماژەیان بە ناوازەیی ئەو راهێنانە کرد لە مەشقەکانی دیکەی پەیوەندیکردن.


پڕۆژەی ئاڤاکرنا شیانێن رێڤەبەرییا گشتی یا چاڤدێری و گەشەپێدانا جڤاکی لپارێزگەها دهۆکێ لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ( GIZ ) جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدرال کۆمەکی دارایی دەکرێت. پڕۆژەکە لە مانگی نیسانی 2020 دەستی پێکرد و تا مانگی ئازاری 2021 بەردەوام دەبێت. ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی پشتگیری کردن و پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  بۆ بەڕێوەبردنی ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپ و ٢ ناوەندی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرەوەی کەمپەکان. پڕۆژەکە چەندین چالاکی لەخۆ دەگرێت: راهێنانی (پەیوەندییەکان، نوسینی پێشنیار،  دارایی، لۆجیستی، چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن)، نۆژەنکردنەوەی سەنتەر ،گەشەپێدانی وێبسایت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،SOP  ڕێسای ستانداردی کارکردن.