لاوان

پیشانگەی ساڵانەی هەلی کار بە شێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدرا

Friday, November 6, 2020 9:01 AM

لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی بەرواری ٥ی ١١ی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆتایی هاتنی 'پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص'ی بەڕێوەبرد و تێیدا داتای بەشداربوونی ٣ رۆژی پیشانگەکەی خستەڕوو.

 

لە ماوەی ٣ رۆژی پیشانگەکە ١١٠ رێکخراو و کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداربوون، ٥٣٨٨ هەلی کار بۆ کارخوازان لە لایەن کۆمپانیاکان بڵاوکرایەوە، ٣٥٧ دەرفەتی مەشقی کار بۆ لاوان رەخسێندرا، ٦ راهێنان ئەنجامدرا، ٧٤٣١ کەس لە راهێنان بەشداربوون، ٣ پانێڵ وەکو بەشێک لە کۆڕبەندی روانگە بەڕێوەچوو، ٢٥٨٨٣ کەس لە پلاتفۆڕمەکە خۆیان تۆمارکرد. ٠٢١,٧١ سیڤی پێشکەشکران، پلاتفۆڕمەکە ٧٥٧,٣٠١ جار سەردانکرا.

بەهۆی داخوازی زۆری لاوان، بڕیاردرا پیشانگەکە بۆ ماوەیەک بە شێوەی ئۆفڵاین بەردەستت بێت بۆ ئەوەی لاوان بتوانن سوود لە هەلی کارە بڵاوەکان ببینن.

 

پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص٢٠٢٠ لە رۆژی ٣ی١١ی٢٠٢٠ بە شێوازی ئۆنڵاین لە رێگەی پلاتفۆڕمێکی زیرەك دەستی پێکرد کە لە رێگەیەوە لاوان و کارخوازان دەیانتوانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەردانی کۆمپانیاکان بکەن و پێشکەشی هەلی کارەکان بکەن.

هەروەها لە ٣ رۆژی پیشانگەکەدا ٦ راهێنان بە شێوازی ئۆنڵاین پێشکەش کرا لەسەر  بابەتەکانی:

1-     کارامەیی چاوپێکەوتن و ئاکارەکانی کار

2-     گۆڕینی ئارەزووەکان بۆ پیشە

3-     چۆن پۆڕتاڵی فرص بەکاربهێنین

4-     کار لە سەردەمی پەتا: بەڕێوەبردن و پاراستنی کار

5-     چۆنیەتی بەڕێوەبردن و دەسپتپێکردنی بزنسی ئۆنڵاین

6-     دروستکردنی رۆتینێکی تەندروست

 

 کارامییەکانی بەکارخستن بەتایبەتی چۆنیەتی نووسینی سیڤی و تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار و هەڵسووکەوت لە کار. لە میانی هەمان پیشانگەدا ٣ پانێڵی سەرەکی وەکو بەشێک لە کۆڕبەندی روانگە بە شێوازی ئۆفڵاین پێشکەشکرا و بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە پلاتفۆڕمەکە و کەناڵەکانی راگەیاندن گواسترایەوە. پانێڵەکە چەندین بابەتی گرنگی لە خۆ دەگرتەوە و لەلایەن کەسانی شارەزا پێشکەش دەکرا:

-        (کاری ئۆنڵاین: ئالەنگاری و دەرفەتەکان) بە بەشداربوونی:

 جەعفەر فەخرەدین، بەرێوەبەری گشتی لە کۆمپانیای ئیلێت بۆ چارەسەری تیلیکۆم

ئەنەس مورشید، دامەزرێنەری  کۆمپانیای مورشید بۆ پەرەسەندنی بازرگانی

تەلار مومتاز، راوێژکاری بازرگانی

پێشکەشکار: ئەیمەن سەلمان


-        (چۆن مەشقی کار و خۆبەخشی یارمەتی دامەزراندن دەدات) بە بەشداربوونی: 

عەدنان دەرجال، وەزیری گەنجان و وەرزشی عێڕاق

عبدالسلام مەدەنی، بەرێوەبەری گشتی دەزگای روانگە

ئیمان کاکل، خۆبەخش و چالاکوان

مازن سیروان ، بەرێوەبەری پەیوەنییەکان و دیجیتال لە کۆمپانیای كۆڕەک تیلیکۆم 

پێشکەشکار: سازان مەندەلاوی


-        (هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هاوبەشی بازرگانەکان بۆ چوونە ناو بازاڕی جیهان) بە بەشداربوونی: 

د.کامەران موفتی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەڕێكردن و هەڵسەنگاندن و موڵەتدان لەدەستەی وەبەرهێنان

شوان قەرەداغی، بەرێوەبەری پشتگیری دەستپێشخەری کار

ئەلەند مەحوی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی قەیوان گروپ

پێشکەشکار: د.گۆران موستەفا

 

 

پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠٢٠ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. هەروەها لەلایەن ٣١ کۆمپانیا سپۆنسەرکرا، کە پریتین لە سپۆنسەری ئەڵماس ( گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، کۆرەك تیلیکۆم)، سپۆنسەری پلاتینیۆم (هێمن گروپ، هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر، کوردنەفت، فاست لینك)، سپۆنسەری زێڕین ( کۆمپانیای ئەلحەیات پێپسی، ئێم ئار ئێف، ئەی دی میدیا، رەسەن گروپ، دارین گروپ)، سپۆنسەری زیوی (الجزائری، ڤانە، نوسینگەی ئەندازیاری راوێژکاری ئاسا، جی ئی جی رێکلام، کۆمپانیای ئاڤێستا، ئەندازیاری رەنگ، فۆکس ڤیو، گروپی هەڵەبجە)، هاوبەشی میدیایی ( تۆڕی میدیایی رووداو، کەناڵی کوردستان 24)، سپۆنسەری میدیایی ( نێت تیڤی، کوردستان تیڤی، زاگرۆس، وار تیڤی، دهۆك تیڤی، فاڵکۆن گروپ، هەڵەبجە تیڤی، میکس ئێف ئێم، ئێم رادیۆ، بزنس مەگەزین)