لاوان

راهێنانیەکی تایبەت بە وزەی خۆر ئەنجامدرا

Tuesday, October 6, 2020 1:06 PM

لە بەرواری ٦ی١٠ی ٢٠٢٠، پرۆژەی کۆرەنتینەی ئەندازیای بە هاوکاری دەزگای روانگە هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی تایبەت بە دیزاینی سۆلار ئینێرجی.

خولەکە لە سلێمانی لە هۆڵی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوەچوو و لە لایەن بڵند باوەجان-  ڕاهێنەر لە بواری سیستەمی وزەی خۆر پێشکەش کرا. خولەکە بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر بۆ هەمووان بەڕێوەچوو و لە خولەکەدا زیاتر لە ٢٠ فێرخوازی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی ئەندازیاری بەشداریان کرد.

لە خولەکەدا بە وردی باس لە شێوازی کارکردن و دیزاینکردنی سۆلار ئینێرجی بۆ فێرخوازان کرا. خولەکە ئەم بابەتانەی لەخۆ دەگرتەوە:

١.  میثۆدۆلۆجی سۆلار ئینێرجی

٢. شێوازی کارکردنی سۆلار ئینێرجی

٣. شێوازی پێکەوەبەستنی بەشەکانی سۆلار پانێل

٤. کێشەکانی سۆلار ئینێرجی

٥. دیزاینی سۆلار بۆ خانویەکی 200 م^2

٦. دیزاینی سۆلار بۆ باخێکی تەواو

٧. دیزاینی سۆلار بۆ مزەخەی ئاو

شایەنی باسە کە راهێنەر بڵند باوەجان پێشتر لە خولی (راهێنانی راهێنەران) بەشداربووە کە لە لایەن دەزگای روانگەوە رێکخرا و پێشکەش کرا.