پەروەردە و فێرکردن
براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە راگەیەندران
بەرواری ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگەی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند، کە تێدا چوار کتێب لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن بە براوە دەستنیشانکران.
کتێبە براوەکان لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە چاپدەکرێن و بڵاودەکرێنەوە بە تیراژی ٨٠٠٠ . هەر کتێبێك ٢٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت بەشێوازی رەنگاورەنگ و بڵاودەکرێتەوە.
لە رێگەی پێشبڕکێی کتێبی روانگە ٤٣ کتێب پێشکەشکران. بەشداربووەکان لە ( ٢٨ کوڕ و ١٥ کچ) پێکهاتبوون لە تەمەنەکانی (١٥ – ٥٤) ساڵ، هەروەها کتێبەکان بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی نوسرابوو و لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرابوون.
کتێبە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بریتین لە:
پرۆژەکە لە بەرواری ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ راگەیەندرا،و پێشکەشکردن بۆ پرۆژەکە تاوەکو ١ی ئایاری ٢٠٢٠ بەردەوام بوو. دواتر لێژنەیەکی شارەزا دیاریکرا بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبە پێشکەشکراوەکان و هەڵبژاردنی چوار کتێب.
لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پێکهاتبوون لە شاد محمد اسماعیل (رۆنامەوان و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی )، قانع خورشید (مامۆستا و نووسەر)، اسماعیل تاهیر جەنگەر (بەرێوەبەری کتێبخانە گشتییەکان لە دهۆك).
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و هاندانى نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.