لە دەزگای روانگە، پابەندین بە بەتواناکردنی لاوان بە زانست وکارامەیی سەردەم و رەخساندنی هەل بۆ داهاتوویەکی گەشتر. هاوکار و پاڵپشتیان دەبین بۆ کردنەوەی ئەو دەرگایانەی کە دەبێتە هۆی دەرخستنی ئەوپەری توانایان و بوون بە باڵوێزی گۆرانکارییە ئەرێنییەکان لە کۆمەڵگە لە ڕێگەی پەروەردە و راهێنان و گەشەپێدانی توانای سەرکردایەتیان بۆ ئێستا و داهاتوو.
زەمینەسازی دەکەین بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ بەژداری کردن لە خولی راهێنان و خولی پیشەیی و دەرفەتی بوون بە خۆبەخش و کۆنفرانس و بۆنەکان بۆ پاڵپشتیکردن و هاندنانی گەشەی کەسی و پیشەیی لاوان کاردەکەین بۆ هاندانی لاوان بۆ بەژداری کردن لە گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە ژیانی پیشەییاندا بە جۆرێک کە هەڵگری نوێترین و بنچینەییترین کارامەی کار بن.
گشتگیری لە تایبەتمەندی ئەرکی دەزگای روانگەدایە، دڵنیایی دەدەین کە ڕێژەی ١٥٪ بۆ ٢٥٪ ئەو تاکانەی کە سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکانمان لاوانی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە ڕێگەی دابینکردنی خولی راهێنانی تایبەت کە ئامادەکراوە بۆ پاڵپشتی کردن و هاندانی ئەو لاوانە تاوەکو دەرگاکان لە پێشیان کراوە بێت و دڵنیای داهاتووی کار بەدەست بهێنن.
لە ڕێگەی دەستپێشخەری دەنگی لاوان لە روانگە، پلاتفۆرمێک سازکراوە بۆ لاوان بۆ بەژداری کردن لە سیمینار و وۆرک شۆپ و تاوتوێ کردنی سیاسەت و پەیڕەوی پەیوەندی دار بە بابەتەکانی لاوانەوە. ئەم دەستپێشخەرییە لاوان هاندەدات بۆ دەربڕینی بیر و راکانیان و دروستکردنی کاریگەری لە پڕۆسەی بڕیاردان و هەروەها سازدانی گۆرانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگە.
بەژداری پێکردنی خانمان بە ڕێژەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ لە پڕۆژەکان. دەستپێشخەرییەکان بۆ راهێنانی سەرکردایەتی و پرۆگرامی کارسازی و گەشەپێدانی کار، کاردەکات بۆ دابین کردنی هۆکارەکانی بەدەست هێنانی داهاتوویەکی گەش بۆ خانمان بۆ بوون بە سەرکردە لە بوارە جیاوازەکاندا.
کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری داهێنان بە دابینکردنی ڕێبەر و راهێنانی کار و پاڵپشتی دارایی بۆ لاوانی کارساز.ئامانجمان هاوکاریکردنی کارسازانە بۆ ئاڵوگۆری بیرۆکەکانیان بۆ کارێکی بەردەوام و تەندروست کە بەژدارە لە گەشەی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار.
بۆ بەستنەوەی پەروەردە بە بازاڕی کار، راهێنانی ئامادەیی کار و راوێژکاری پیشەیی و خزمەتگوزاری راهێنان و کاش بەرامبەر کار دابین دەکەین ئەم پرۆگرامانە کارای یاردەدەری لاوانن بۆ ئەوەی هەڵگری کارامەیی و دڵنیای تەواو بن بۆ مسۆگەرکردنی دەرفەتی کار.
دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە ڕێگەی وۆرکشۆپ و بەرنامەی راهێنەرایەتی و راهێنانی سەرکردایەتییەوە نەوەی داهاتوو بە شیوازێکی تەندروست پەروەردە بکات لاوان ئامادە دەکەین بۆ رۆڵی سەرکردایەتی داهاتووی کۆمەڵگەکان و پەرەپێدانی لایەنی پیشەییان لە ڕێگەی گەشەپێدانی کارامەیی توانای بڕیاردان، بیرکردنەوەی ستراتیجیانە و بروابەخۆن.
بەتواناکردنی لاوان بە جۆرێک کە هەڵگری کارامەیی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیایی بن بۆ خۆگونجاندن و دەربازبوون لە ئاڵنگاریەکانی بازاری کاری دیجیتاڵی. لە ڕێگەی خولی راهێنانی تەکنەلۆژی وبروانامەی تەکنەلۆژیای زانیاری و خولی راهێنانی پەرەوەردەی دیجیتاڵی لاوان ئامادە دەکەین بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئابووری دیجیتاڵی و قۆستنەوەی هەلی کار پەیوەندی دار بە تەکنەلۆژیاوە.
لە ڕێگەی کاری خۆبەشی و بەژداری پێکردنیان لە چالاکییە مەدەنی و هەلگرتنی بەرپرسیاریەتیە کۆمەڵایەتییەکان لاوان ئاشنا دەکەین بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کۆمەڵگەکان. لە ڕێگەی هەڵمەتی وشیارکردنەوە، پڕۆژەی کاریگەری کۆمەڵایتی و دەسپێشخەری لاوان، لاوان هاندەدەین کە رۆڵی بەرچاو بگێرن لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و گشتگیرتر.