کەسانی لێقەوماو

کەسانی لێقەوماو

لە دەزگای روانگە، ئێمە پابەندین بە کەمکردنەوەی هەژاری و باشترکردنی خۆشگوزەرانی کەسانی لێقاوماو لە ڕێگەی دابینکردنی دەرفەتی یەکسانی پەروەردە و فێرکردن، ڕاهێنانی پیشەیی، و بەرنامەکانی بژێوی بەردەوام. پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە هۆکارێکن بۆ برەودان بەژیانی کەسانی لێقەوماو بۆ بنیاتنانی ژیانێکی بەهێز و خۆبژێو و بەشداریکردنی ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا.

گەشەپێدانی تواناکان بۆ سەربەخۆیی ئابووری

بەهێزکردنی کەسانی لێقەوماو لە ڕێگەی پێشکەشکردنی توانای کردەیی و ڕاهێنانی پیشەیی، کە یارمەتیدەر دەبێت کارێکی سەقامگیر مسۆگەر بکەن و داهاتێکی بەردەوام بەرهەم بهێنن. ئەم بەرنامانە یارمەتی تاکەکان دەدەن بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان و خێزانەکانیان هەروەها بەرگەگرتنی ئابووریان بەهێز دەکەن.

پاڵپشتیکردنی کارگێڕی

ئێمە یارمەتی خێزانە لێقەوماوەکان دەدەین بۆ دامەزراندن و گەشەپێدانی کاری سەربەخۆی خۆیان لە ڕێگەی دابینکردنی پشتگیری دارایی، ڕاوێژکاری، و سەرچاوە پێویستەکان. دەستگرۆییان دەکەین تاکو سەربەخۆیی دارایی و سەقامگیری ئابووری درێژخایەن بەدەست بهێنن

دابینکردنی هاوکاری خۆراک

دەزگای روانگە یارمەتی خێزانە هەژارەکان دەکات بە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، بەتایبەت لە کاتی قەیرانەکانی وەک کارەساتی سروشتی و گرفتی ئابووری. هەروەها ساڵانە دابەشکردنی خۆراک رێکدەخەین لە مانگی رەمەزاندا بۆ پشتیوانیکردنی ئەوانەی کە پێویستیان پێیەتی، دڵنیابوون لەوەی کە خێزانەکان خۆراکی پێویستیان لەبەردەستە لە ماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.