بەش
لاوان
مەودا
١١ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
دەزگای روانگە بە هاوبەشی ژووری بازرگانی هەرێمی فلاندەرس و بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر پڕۆژەیەک ئەنجام دەدات بۆ پاڵپشتی کردنی هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵێ نێوخۆیی لە رێگەی ئەنجامدانی ژمارەیەك راهێنان و کۆنگرە بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسانی شارەزا لە بواری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵێ لە هەرێمی فلاندەرس.
پرۆژەکە بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە لە لایەن Voka ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی گواستنەوەی زانیاری و دروستکردنی هاوکاری لە نێوان فلاندەرس و هەرێمی کوردستان لەم بوارانەی خوارەوە :
- هەناردە کردن و بەرهەمهێنانی خۆراکی ئۆڕگانیك.
- بەڕێوەبردنی پاشماوە و بەرهەمهێنانی ژینگە دۆستانە.
- پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەری کاری خانمان.
لەم پڕۆژەیەدا، دەزگای روانگە رۆڵی رێکخستنی چالاکییەکان دەگرێتە ئەستۆ لە ژێر بواری ' هەناردە کردن و بەرهەمهێنانی خۆراکی ئۆڕگانیك'.
پێشبینی دەکرێت لەم پرۆژەیە گەشتی لێکۆڵینەوە بۆ فلاندەرس ئەنجام بدرێت لەگەڵ رێکخستنی کۆنگرە و راهێنان لە هەولێر، سەرەڕاوی ئەمەش، لە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری رێکدەخرێت بەشێوەی ئۆنلاین یاخود فیزیکی و بە بەشداربوونی دەزگا فەرمییەکانی فلاندەرس و کوردستان.
ماوەی پرۆژە: ئەیلولی ٢٠٢١ تاکو ئابی ٢٠٢٣
کاتی دەستپێکردنی پرۆژە: ئەیلولی ٢٠٢١
شوێن: پارێزگای هەولێر
سوودمەندبووانی ئامانجکراو: خاوەن کار و بازرگانی ناوخۆ و هاوردەکار