بەش
لاوان
مەودا
١ رۆژ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
روانگە فرص پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و پلاتفۆڕمێكه كه له سەرتاسەری عێڕاق كاردهكات و سەرچاوه و دەرفەت و دەستپێشخەرییە جیاوازەکان بۆ هەمووان كۆدەكاتەوه، بەتایبەتی گەنجان و دەرچوانی زانكۆ، ئەوانەی پەرۆشی فێربوون و كاركردن و بەرەو پێشچوونن بەڵام نازانن له كوێوه دهستپێبكەن.
له عێڕاق، پڕۆژەی فرص له ساڵی ٢٠١٣ ەوه دەستی پێكرد، لایەنی دارایی لە لایەن USAIDەوه بوو و لە لەیەن FHI360 بەڕێوەدەچوو، تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٥. له دەستپێكی كانونی دووەمی ٢٠١٦ ەوه پڕۆژەی فرص لەلایەن دەزگای روانگەوه بەڕێوەدە برێ و لە لایەن Silatech و Microsoft وه لایەنی دارایی بۆ دابین دەكرێت. .
پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠١٧ دەرفەتێکی نایابە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی نێوان خاوەن کار و ئەو لایەنانەی بەدوای کارمەند دەگەڕێن لە هەردوو کەرتی تایبەت و حکوومیدا هەر وەها لە ڕێکخراوە خێرخوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن لە ژێر یەک چەتردا کۆ ببنەوە و پەیوەندی بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.
لە پیشانگەکەدا ١٠١ خاونکار ئامادەبوون و ١٩٦٢٧ کەس لەماوەی دوو رۆژدا سەردانیانکرد. خاوەن کارەکان بریتیبوون لە کۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵيتیەکان، رێکخراوە ناوخۆ و نێو دەوڵەتیوکان و چەند زانکۆیەک.
١٨ سپۆنسەر بەشداربوون لە پیشانگەکەدا، کە بریتیبوون لە کۆمپانیای پیپسی و هێمن گروپ وەک سپۆنسەری ئەڵماس. کۆڕەک تیلیکۆم، گۆران گروپ (جین پاوەر)، مونلاین بۆ گەشت و گوزار، قوتابخانەی ئەمریکی نێودەوڵەتی لە کوردستان وەک سپۆنسەری پلاتینیۆم. کورد نەفت، ئێدیکۆ گروپ، هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی، ماستەر کۆپەرەیشن و هاما وەک سپۆنسەری زێڕین. کۆمپانیای میشن، رێکخراوی GIZ، AHK، بزنز مەگەزین، ئەندازیاری رەنگ وەک سپۆنسەری زیوی، هەروەها ٥٥ خاونکاری ئاسایی و ٢٣ رێکخراوی ناوخۆیی ونێو دەوڵەتی و ٥ زانکۆ.
یەکێک لە سپۆنسەرەکانی پلاتینیۆم (مونلاین بۆ گەشت و گوزار) زیاتر لە ٧٥ هەلی کاری پێشکەشکرد و هەروەها یەکێکی دیکە لە سپۆنسەرەکان (ئیخلاس) زیاتر لە ١٠٠ هەلی کاری هەبوو.