بەش
پەروەردە
مەودا
2 مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
هەولێر
پرۆژەکە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ پێداویستیەکانی کەرتی پەروەردە لە ناوچەی رۆڤیا بۆ دڵنیابوون لە پەروەردەی کوالیتی گشتگیر، یەکسان ، فێربوونی کاریگەر ، بەدەستهێنانی زانیاری ، شارەزایی ، لێهاتوویی پەیوەندیدار، پەرەپێدانی هەندێک پلان و چارەسەر بۆ سنوردارکردنی کاریگەری نەرێنی پۆلە قەرەباڵغەکان و باشترکردنی بارودۆخی فێربوون لە پۆلەکاندا.
دامەزراوەکە ژینگەیەکی فێرکاری دەپارێزێت کە قوتابیان دەتوانن هەست بە پشتگیری و ڕێزیان بکەن. چالاکیە سەرەکیەکانی پرۆژەکە بۆ دابینکردنی پۆلی فراوانترە بۆ ئەوەی کەشێکی پەروەردەیی بۆ قوتابیان دابین بکرێت بە دابین کردنی:
- 3 پۆلی نوێ
- دانانی 3 بەشی دیواری پلاستیکی لەسەر 3 ڕاڕەوی بەردەست
- دابینکردنی چەند کەلوپەلێک بۆ ئاسانکاری قوتابخانە و پۆلە تازە دروستکراوەکان وەک: ڕووناکی، سیستەمی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە، مێزەکان، و تەختە ڕەشەکان.
ئەو پۆلانەی کە هەیە خەمڵێنراون، لە ٤٠-٤٥ خوێندکارەوە بۆ ٣٠-٣٥ قوتابی کەمبکرێنەوە. ئەمە نیشانەیەکی نایاب دەبێت بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی ژمارەی قوتابیەکان لە پۆلەکە بە ڕێژەی 90٪ بۆ پشتگیریکردنی پەروەردەی کوالێتی و درێژخایەنی قوتابخانە.
رێکەوتی دەستپێکردن: 1ی ئایاری 2022
رێکەوتی کۆتایی: 1ی تەممووزی 2022
شوێنی مەبەست: ناحیەی ڕۆڤیا، قەزای بەردەڕەش، دەۆک، کوردستانی عێراق
جۆر: کەسانی نێوخۆیی
ڕەگەزەکان: قوتابیانی کچ، تەمەن (13-15) ساڵ
ژمارەی سوودمەندبووانی پێشبینیکراو: 175
هاوبەشەکان: CZECH REPUBLIC DEVELOPMENT COOPERATION