بەش
لاوان
مەودا
٤٣ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
ده‌زگای روانگه به هاوبه‌شیی رێكخراوی COSV و پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپی – پڕۆژەیەکی ئەنجامدا بە ئامانجی بره‌ودان به گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و گشتگیر له هه‌رێمی كوردستان – عیراق. چالاكیه‌كانی (پرۆژه بچوكه‌كانی گوزه‌ران له فورسه) له 21 ی ئه‌یلول ی 2017 ده‌ستی پێكرد، به ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی زیاتر تایبه‌ت به بیرۆكه‌ی كار و بازرگانی له‌ناو چینی گه‌نجان (له هه‌رسێ كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆ و ئاواره و په‌نابه‌ر) له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی (هه‌رێمی كوردستان - عیراق).
پڕۆژەکە لە ٦ قۆناغ پێکهات:
- داواکردن بۆ پڕۆژە
٢- هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی سەرەتایی
٣- راهێنان بۆ ١٠ پڕۆژەی هەڵبژێردراو
٤- پێشکەشکردنی فۆڕمی بیرۆکەکان
٥- هەڵبژاردنی ٤ پرۆژە
٦- خەڵاتکردنی ٤ پڕۆژە بەبڕی ١٥ هەزار یۆرۆ لەگەڵ راهێنان و چاودێریکردن
بەرواری ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ چوار براوەی پرۆژەکەی راگەیاند. چوار براوەی کۆتایی پڕۆژەکە بریتین لە:
- ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: رێشان حه‌مۆ
پوخته‌ی بیرۆكه: هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە له رێگه‌ی پرۆگرامێكی گاڵته‌ئامێز (ره‌خنه‌ی كۆمیدی) له‌ژێر ناوی (رێشانیزم) كه له ئێستادا به‌رده‌وامه و كاریگه‌ریه‌كی باشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە هه‌یه. - ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: زانا مه‌حمود ئه‌حمه‌د
پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی پرۆگرامسازی له بواری میدیای ژماره‌یی، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێكخشتنی سه‌كۆكانی كار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌یشتن به خه‌ڵك و زیادكردنی فرۆشتن. - ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ساری عبدالله نه‌جیب
- پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی كتێبی ده‌نگی و تۆماركردنی كتێبی كوردی بۆ گوێگرتن. ده‌كرێ وتار، گێڕانه‌وه یاخود كتێبی كورتكراوه بێ.
- ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ماجد شه‌ره‌ف
پوخته‌ی بیرۆكه: فراوانكردنی پۆرتاڵێک بۆ رێبه‌ریی دكتۆرانی كوردستان و عێراق به‌ناوی tabibiraq.com. ئه‌مه‌ش به زیادكردنی ژماره‌ی دكتۆران له رێبه‌ره‌كه و زیادكردنی شارهكانیتری عێراق و زیادكردنی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، هه‌روه‌ها دروستكردنی ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی پۆرتاڵەکە بۆ زیاترین ژماره‌ی پێویست له خه‌ڵك.
- لیژنەی دادوەران پێکهاتبوون لەم شەش دادوەرانەی خوارەوە:
- ١- سەلوان جەمیل زەیتۆ - شارەزای سەربەخۆی بواری میدیا
- ٢- خدر دۆمڵی- شارەزای سەربەخۆی بواری میدیا
- ٣- داستان قادر- بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە دەزگای روانگە
- ٤- کابار فەوزی - نوێنەری رێکخراوی COSV
- ٥- جەرین کاراتاش - رێکخەری راهێنان لە رێکخراوی COSV
- ٦- فادی دینۆ- بەڕێوەبەری پڕۆژەی فورسە لە رێکخراوی COSV
- بۆ دڵنیاکردنەوەی به‌رده‌وامیی پرۆژه‌كان و وه‌كو پاڵپشتیی راوێژكاریی، ده‌زگای روانگه بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كات.