دەزگای روانگە دەرفەتی دەستخستنی کارامەیی بۆ هەلی کار پێشکەش دەکات

لاوان | 28/4/2026
Rwanga Foundation Offers Skills for Job Opportunity through Vocational Training Programme

لە چوارچێوەی هاوبەشی پڕۆژەی ئاسۆکان (PROSPECTS) و بە پاڵپشتی حکومەتی هۆڵەندا، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، پڕۆگرامێکی نوێی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و نەینەوا پێشکەش دەکات. ئەم پڕۆگرامە ڕاهێنانێکی کردەیی و پیشەییی ٤٥ رۆژەیە کە بە مەبەستی دەستخستنی کارامەیی راستەقینە و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا داڕێژراوە. پڕۆگرامەکە بەخۆڕاییە و بۆ گەنجان لە هەردوو ڕەگەز لە کۆمەڵگەی خۆجێی، پەنابەران و ئاوارەکان و گەڕاوەکان دەستەبەرکراوە. ڕاهێنانەكان ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت: وزەی خۆر، بازاڕسازی، چاککردنەوەی مۆبایل، کارامەییەکانی کۆمپیوتەر، میکانیک، دروومان، تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ، کامێرای چاودێری، سیستەمی ساردکەرەوە و .....هتد.

ئەمە تەنها ڕاهێنانێک نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دەستخستنی کارامەیی ڕاستەقینە، بەدەستهێنانی متمانە بەخۆبوون و هەنگاوێکی گرنگ بەرەو داهاتوویەکی پیشەیی. ژمارەی بەشداربووان سنووردارە، بۆیە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە و هەر ئێستا داواکاری پێشکەش بکە: لە ڕێگای ئەم دوو لینکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکە.

شارەکانی: هەولێر، دهۆک، سلێمانی

https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/WgbWm7Kh

شاری موسڵ

https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/HIX8UJTF