دەزگای روانگە لە دەڤەری بەرواری باڵا میراتێکی ژینگەیی سەروو ٣٠٠ ساڵە لە لەناوچوون دەپارێزێت

ژینگە | 27/4/2026
Rwanga Foundation Saves an Over 300-Year-Old Environmental Heritage from Destruction in the Barwari Bala Region!

لە ڕوانگەی نیشتیمانپەروەری و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر سروشتی کوردستان، دوای ئاگاداربوونمان لە بارودۆخی دارێکی قەزوانی سەروو ٣٠٠ ساڵە لە ناحیەی کانی ماسێ، گوندی ئاسهێ لە دەڤەری بەرواری باڵا کە بەهۆی باوبۆرانی توندەوە کەوتبوو، دەزگای روانگە دەستپێشخەری نواند بۆ ڕزگارکردن و ژیاندنەوەی ئەم دارە مێژووییە .

تیمێکی تایبەتمەند و پیشەیی کە پێکهاتبوون لە ئەندازیاری کشتوکاڵی و درەختناسان لەلایەن دەزگای روانگە ئامادەکرا کە بە شێوەیەکی زانستی توانیان دارەکە بگەڕێننەوە شوێنی سرووشتی خۆی.

ئەم هەوڵەی دەزگای روانگە تەنها ڕزگارکردنی دارێک نەبوو، بەڵکو پاراستنی میراتێکی ژینگەیی و کولتوورییە کە سەروو سێ سەد ساڵە گەواهیدەری مێژووی ئەم نیشتمانەیە.