دەزگای روانگە نیوەڕۆخوانێکی بۆ ژینگەپارێزان ئامادەکرد

ژینگە | 23/4/2026
Rwanga Foundation Hosted a Lunch Gathering for Environmental Caretakers

بە مەبەستی هاندان و دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ژینگەپارێزان، دەزگای روانگە نیوەڕۆخوانێکی بۆ ژینگەپارێزانی پڕۆژەی (میراتی زەیتوون) ئامادەکرد.

ژینگەپارێزان بۆ سێ ساڵی یەک لەدوای یەکە بەردەوامن لە خزمەت و نماکردنی ٢٠ هەزار دار زەیتوونی ئیسپانی لە هاوینەهەواری دڵۆپە لە شاری هەولێر.

چالاکییەکە لە کەشێکی فێنکی بەهاریدا بەڕێوەچوو، و بڕگەیەکی میوزیک پێشکەش کرا کە مایەی دڵخۆشی ژینگەپارێزان بوو.